کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ٣٥ی ئەمریکا + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 20 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=18678

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف-٣٥ لەکاتی گەڕانەوەی بۆ بنکەی هێزی ئاسمانی “هیڵ” لە ویلایەتی یوتا کەوتۆتە خوارەوە.

لەکاتێکدا چەند مانگێک لەمەوبەر، پەککەوتنی فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی پێنجەمی ئەمریکا بەهۆی کەمی پارچەی یەدەگی بزوێنەرەوە هەواڵی بڵاوبوویەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف-٣٥ لە ویلایەتی یوتا کەوتە خوارەوە.

بەگوێرەی کەناڵی “سی ئێن ئێن”، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە، فڕۆکەوانەکەی ئەم فڕۆکە جەنگییە توانیویەتی پێش ئەوەی فڕۆکەی ئێف-٣٥ بکەوێتە سەر زەوی “ئێجیکت” بکات و هێزەکانی فریاگوزاری بۆ نەخۆشخانە گواستوویانەتەوە.

بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکی، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی ئێف-٣٥ کاتێک ڕوویداوە کە فڕۆکەوانەکە لە مەشقی ئاسایی خۆیەوە گەڕاوەتەوە بۆ بنکەکە بەڵام کاتی نیشتنەوەدا تووشی رووداو بووە و کەوتۆتە خوارەوە.

دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە وردەکاری زیاتریان لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی ئێف-٣٥ و بارودۆخی فڕۆکەوانەکەی نەخستەڕوو.

ساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکەی ئێف٣٥
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *