کۆبوونەوەی گرووپە فەلەستینییەکان لەگەڵ بەشار ئەسەد + وێنە
سەرکردەیەکی حەماس، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی سووریا لە دیمەشق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەم بزووتنەوەیە دەگەڕێتەوە سووریا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ “تەلال ناجی”، سکرتێری گشتی بەرەی رزگاریخوازی گەلی فەلەستین، رایگەیاند کە سووریا قەڵایەکی سەقامگیرە و وتی کە خۆشحاڵین بە گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و حەماس.
لەلایەکی دیکەوە خەلیل ئەلحیە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا لە دیمەشق رایگەیاند: میحوەری خۆڕاگری شکست ناهێنێت و ئەمڕۆ لە خاکی سووریا گیانی خۆڕاگری گەڕاوەتەوە و ئێمەش لە خاکی ئەم وڵاتەوە بە ڕژێمی داگیرکەر دەڵێین کە شکست بە هەموو پیلانەکانی ئەم رژێمە و ئەمریکا لەدژی پرسی فەلەستین دێنین.
خەلیل ئەلحیە وتی دیدار لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا لێکدانەوەیەکی ڕاستگۆیانە بۆ ئەو ڕاستییە کە ڕۆحی خۆڕاگری لە دەمارەکانی ئەم میللەتەدا بەردەوامە.
ئەلحیە وتی: شانازی بەو شتانە دەکەین کە سووریا پێشکەشی فەلەستینی کردووە.
ناوبراو دیدارەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ بەشار ئەسەدی بە شایستە و گرنگ ناوبرد و ڕایگەیاند کە ئێمە بۆ سووریا دەگەرێینەوە و هاوکاری سووریا دەکەین بۆ پشتیوانی لە پرس و گەلی فەلەستین و سەقامگیری لە سووریا.
شایانی باسە ئەمڕۆ شاندێکی گروپە فەلەستینیەکان بە سەرۆکایەتی حەماس لەگەڵ بەشار ئەسەد لە دیمەشق کۆبوونەوە.
لێدوانەکان