دوایین هەواڵەکان لە ئۆپەراسیۆنی تەحریر شام لە ناوچەی عەفرین، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

چوارشەممە 19 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 00:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=18629

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ڕۆژێک لە ئاگربەستی نێوان تەحریر شام و چەکدارانی جەیش ئەلوەتەنی، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو گرووپانە لە باکووری حەلەب دەستیپێکردەوە و چەند ناوچەیەک لەلایەن چەکدارانی تەحریر شامەوە دەستی بەسەردا گیرا.

لە ١٧ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان گرووپە چەکدارەکانی تەحریر شام و جەیش ئەلوەتەنی بە تەواوی پێشێل کرا و پێکدادان لە نێوان لایەنەکان دەستی پێکردەوە. لەم پێکدادانانەدا چەکدارانی تەحریر شام توانیان دەست بەسەر پێگەکانی جەیش ئەلوەتەنیدا بگرن و ناوچەکانی مێریمین، ئەناب، باسەلحایا، جەلبەل، شوارغە ئەلجۆز، کەفرمز و مەعرسە ئەلخەتیب کۆنترۆڵ بکەن. جگە لەو ناوچانە، چەکدارانی تەحریر شام، دوای شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی جەیش ئەلوەتەنی، توانیان دەست بەسەر هەردوو گوندی کەفەرجەنە و قەتمە بگرن.

کۆنترۆڵی تەحریری شام بەسەر ئەم ناوچانەدا، فشارەکانی سەر شاری ئەعەزاز لە ڕۆژئاواوە زۆر زیاد دەکات و دواجار ئەم بابەتە دەتوانێت ببێتە هۆی کەوتنی ئەم شارە.

لە لایەکی دیکەوە چەکدارانی ئەحرار شام هەروەها لە میحوەرەکانی بەراغیسە و ئەلتەوقلی و سۆران لە ڕۆژهەڵاتی ئەعەزاز هێرشیان کردە سەر چەکدارانی جەیش ئەلوەتەنی. تا ئێستا هیچ پێشڕەوییەکی لەم ناوچانەدا ڕووی نەداوە.

دوای نێوەندگیری تورکیا، لە ئێستادا هێزە چەکدارەکانی جەیش ئەلوەتەنی دوای رۆیشتنی هێزەکانی تەحریر شام چوونەتە ناوچەکانی کەفەرجەنە و قەتمە و لەو دوو گوندە جێگیر بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *