شەڕ چۆن گەیشتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی زایۆنیستی؟

سێشەممە 18 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=18587

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا مەودای کردەوەکانی فەلەستینیەکان لە جنین و نابلوس تێپەڕیوە و بۆ ناوەند و باشوور بەرەو شاری قودس فراوان بووە، بە شێوەیەک کە بە وتەی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی، “لە ڕابردوو، شەڕەکە دژی ئیسرائیل بووە، بەڵام ئێستا شەڕەکە لە ناو ئیسرائیلدایە”.

پێشهاتەکانی چەند مانگی ڕابردووی کەرتی ڕۆژئاوا کە کردنەوەی گۆڕەپانێکی نوێی شەڕە لەدژی داگیرکەرانی زایۆنیستی، لە ڕوانگەی چۆنیەتی و کاریگەرییەوە تایبەتمەندی تەواو جیاوازیان هەیە، کە بووەتە هۆی سەرلێشێواوییەکی بێ وێنەی دەزگا هەواڵگری و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.

هەرچەندە بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە لایەن دەزگا هەواڵگریەكانی ڕژێمی زایۆنییەوە بڵاوکراونەتەوە، لە چەند ساڵی ڕابردووەوە پەرەسەندنی شەپۆلێکی نوێی ئینتیفازە لە کەرتی ڕۆژئاوا پێشبینی کرابوو، بەڵام هەڵسەنگاندنی ڕژێمی زایۆنی لەم بارەیەوە، ئەگەری دروستبوونی ڕووداوێک بوو هاوشێوەی ئینتیفازەکانی یەکەم و دووەم، و بە هیچ شێوەیەک چاوەڕوان نەبوون ڕووبەڕووی بارودۆخی ئێستا ببنەوە.

پڕ چەک بوونی کەرتی رۆژئاوا و بەهێزبوونی خۆڕاگری لەم ناوچەیە و تەنانەت لە ناوچە داگیركراوەكانی ساڵی ١٩٤٨ بووەتە واقیعێک كە زایۆنیستەكانیش بە فەرمی دانی پێدا دەنێن و بە کردەوە هیچ بەشێكی فەلەستینی داگیركراو بۆ ئەوان سەلامەت نییە.

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا مەودای کردەوەکانی فەلەستینیەکان لە جنین و نابلوس تێپەڕیوە و بۆ ناوەند و باشوور بەرەو شاری قودس فراوان بووە، بە شێوەیەک کە بە وتەی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی، “لە ڕابردوو، شەڕەکە دژی ئیسرائیل بووە، بەڵام ئێستا شەڕەکە لە ناو ئیسرائیلدایە”.

لەگەڵ فراوانبوونی کردەوەکانی فەلەستینیەکان بە شێوەی ڕۆژانە، زۆرێک لە گوندەکان و تەنانەت گەڕەکەکانیش هاتوونەتە پاڵ ئینتیفازە و هاتنی شەوانەی هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەو ناوچانە بۆ دەستبەسەرکردنی فەلەستینیەکان، روبەڕوی کاردانەوەی توندی دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەبێتەوە.

ئەوەی دیارە ئەو گروپانەی کە ئێستا بە “عرین الاسود” ناودەبرێن هیچ پەیوەندییەکی لە پێکهێنانیان لەگەڵ ڕێکخراو و لایەنە ناسراوەکانی فەلەستینی نییە و لە ڕاستیدا ناسنامەیان بە تەواوی ناڕوون و نادیارە. داڕشتن و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنە جۆراوجۆرەکان لەدژی داگیرکەران لە لایەن ئەوانەوە بە شێوازی تەواو جیاواز و چاوەڕواننەکراو ئەنجام دەدرێن و ئەمەش سەرلێشێواوییەکی تەواو بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی دروست کردووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٠٠٠ ئۆپەراسیۆنی چەکداری لەلایەن ئەو کەسانەوە دژی سەربازانی زایۆنییەوە ئەنجام دراوە كه هەموویان پلانی پێشوەختی بۆ داڕێژراوه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م کارانه‌ ڕووبه‌ڕووی کاردانەوەی چه‌کداری ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتەوە، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا نه‌بووه‌.

لە ٩ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٩٠ فەلەستینی لە ململانێکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی شەهید بوون کە زیاترە لە کۆی ژمارەی شەهیدانی ئۆپەراسیۆنی شمشێری قودس لە ساڵی ٢٠٢١ کە ٧٩ کەس بوون.

زۆری ژمارەی شەهیدان و ئەو ڕێوڕەسمە بێشومارانەی کە بۆ پرسەکانیان بەڕێوە دەچن، بۆتە فاکتەرێک بۆ زیادبوونی خەبات لەدژی داگیرکەران و مەودای ململانێکانی فراوانتر کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *