رەزامەندی لوبنان لەسەر ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان دەریایی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی

دووشەممە 17 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 00:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=18518

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرۆکی لوبنان پاش ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە، رەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەربڕی.

دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی لوبنان دوایین رەشنووسی دۆسیەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی لە “ئامۆس هۆچشتاین”، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە دانوستانەکانی سنووری نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی وەرگرتەوە، میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان، دوای ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان وڵاتەکەی، رەزامەندی لەسەر ڕێککەوتنی دەریایی لەگەڵ ڕژێمی ئیسرائیل دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەم ڕێککەوتنە مافەکانی لوبنان تێدا پارێزراوە و داواکارییەکانی وڵاتەکەمان جێبەجێ دەکات.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر کۆتایی ئەرێنی دانوستانەکان وتی: هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە، لەگەڵ تەواوکردنی کارەکان لە کێڵگەی غازی قانا، ببێتە بەردی بناغەی ئابووری لوبنان. لوبنان ته‌نانه‌ت یه‌ک مه‌تریش له‌ زه‌وییه‌كانی نه‌داوه‌ به‌ رژێمی زایۆنیستی، به‌ڵكو هه‌موو مافه‌كانیشمان وه‌رگرتووە.

بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، لوبنان و ئیسرائیل دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی سەبارەت بە ڕێککەوتنی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی، نەخشەی سنوورە دەریاییەکانیان ڕادەستی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.

شایانی باسە تا ئێستا دەقی بەڵگەنامە واژۆکراوەکانی ڕێککەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل لەلایەن لایەنی ئەمریکییەوە بە فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام ڕازیبوونی لایەنی لوبنانی بەم ڕێککەوتنە دەریدەخات کە دوای هۆشداری و هەڕەشەکانی حزبوڵڵای لوبنان، لایەنی ئیسرائیلی لە هەندێک لە زیادەڕەوی و داواکارییەکانی کشاوەتەوە و بەم ڕێککەوتنە ڕازی بووە. لە لایەکی دیکەوە کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنیستیش ئەم ڕێککەوتنەیان بە شێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاندووە و هەموو ئەندامانی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی جگە لە وەزیری ناوخۆ، ڕەزامەندی خۆیان لەسەر پەسەند کردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ لوبنان ڕاگەیاندووە.

بە لەبەرچاوگرتنی رابردووی ئەمریکا لە پێشێلکردنی رێککەوتننامەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکە و پابەندبوونی رژێمی زایۆنیستی بە بەڵێنەکانی، تا بڵاوکردنەوەی بڕگەکانی رێککەوتنەکە و جێبەجێکردنی، ناتوانرێت بە تەواوی قسە لەسەر سەرکەوتنی یەکێک لە لایەنەکان بکرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *