وێنەی ئاسمانی لە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ دوای بۆردومانەکەی ئەنسارۆڵڵا

شەممە 20 ئازار 2021 - 18:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=185

هەواڵە تایبەتەکان: وێنەی ئاسمانی لە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ ـی ریاز پایتەختی سعودیە دوای بۆردومانەکەی ڕۆژی رابردووی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لەلایەن کۆمپانیای Maxer بڵاو کرایەوە.

هەواڵە تایبەتەکان: وێنەی ئاسمانی لە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ ـی ریاز پایتەختی سعودیە دوای بۆردومانەکەی ڕۆژی رابردووی هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا لەلایەن کۆمپانیای Maxer بڵاو کرایەوە.

هەر وەک لە وێنەکەدا دیارە زیانێکی بەرچاو بەم دامەزراوە نەوتییەکە کەوتووە.

یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنسارۆڵڵا ڕۆژی رابردوو لەگەڵ ڕاگەیاندنی بۆردومانەکەی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ریاز، بە شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن هێزەکانی ئەنسارۆڵڵا، وتی کە تا گەمارۆ و دەسدرێژییە سەربازییەکانی سعودیە و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر یەمەن بەردەوام بێت، هێرشەکانی یەمەن درێژەی دەبێت.

یەحیا سەریع هەروەها داوای لە کۆمپانیا بیانییەکان و دانیشتووانی سعوودیە کرد کە خۆیان لە ناوچە هەستیارەکان بە دوور بگرن لە بەر ئەوەی کە ئەو ناوچانە بە ئامانجێکی ڕەوا بۆ یەمەن دادەنرێن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *