شەهید بوونی دوو فەلەستینی لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر کامپی جنین + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە هێرشی بەرەبەیانی ئەمڕۆی هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر کامپی جنین، دوو فەلەستینی شەهید بوون.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌کان ڕایانگه‌یاند که به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له هێرشی زایۆنیسته‌کان بۆ سه‌ر جنین، عه‌بدوڵڵا ئه‌بو تین، پزیشکی فه‌له‌ستینی و مه‌تین زبایا، موجاهیدی فه‌له‌ستینی شه‌هید بوون.
سوپای رژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوانی له کامپی جینین ئه‌نجامدا و له ئەنجامدا ململانێیه‌کی چه‌کداری توند له نێوان فەلەستینیەکان و داگیرکه‌ران لەم ناوچەیەدا ڕوویدا.
عەبدوڵڵا ئەبو تین، پزیشكێكی فەلەستینی، لە نەخۆشخانەی حكومی جنین و لە کاتی چارەسەری بریندارانی فەلەستینی، لەلایەن سەربازانی زایۆنیستیەوە تەقەی لێكرا و گیانی لەدەست دا.
ئەمە لەکاتێکدایە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، محەممەد ماهر ئەلسەعید، بەندکراوی فەلەستینی خەڵکی کامپی جنین کە لە کاتی دەسبەسەر کردنی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە بە سەختی بریندار ببوو، شەهید بوو.
لێدوانەکان