بۆچی درۆنەکانی دژە ڕاداری ئێران مەترسیدارن و بۆچی دەبێت ئۆکرانیا لە داهاتوویەکی نزیکدا چاوەڕێی هەواڵی ناخۆش بکات؟

هه‌ینی 14 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 10:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=18443

سەرەڕای بەردەوامی پێشکەوتنەکانی ئۆکرانیا لە شەڕەکەدا، دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، سوپای ڕووسیا لە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی خۆیدایە بە کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە کۆماری ئیسلامی ئێران. ئێران رەتیکردەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانە بکات و ئەم دوو وڵاتەش لە ساڵی ٢٠١٠ەوە مێژووی هاوکاری سەربازیی نزیکیان هەیە و هێزەکانی ڕووسیاش لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا هاوکاری هێزەکانی ئێرانی کردووە. هەرچەندە چین رەتیکردەوە چەک بە لایەنە شەڕکەرەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بفرۆشێت، بەڵام ئێران و کۆریای باکوور تاکە وڵاتن کە کەرتی بەرگری بەهێزیان لە دەرەوەی بازنەی دەسەڵاتی رۆژئاوا هەیە و دەتوانن بە دابینکردنی چەک رۆڵێکی بەرچاو لە ئۆپەراسیۆنە جەنگییەکانی ڕووسیادا بگێڕن.

هەرچەندە کەرتی بەرگریی ڕووسیا لە ئێران پێشکەوتووترە، بەڵام هێشتا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران گەورەترین هێزی ئێرانن و یەکێکە لە لایەنە پشتگوێخراوەکانی سوپای ڕووسیا. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە چەندین شەڕدا لە سووریا و عێراق بەکارهێنراون و هێزەکانی ئێران تەنیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاسایی وەک شاهێد ١٢٩ (هاوشێوەی فڕۆکەی Predatorی ئەمریکا و Wing loog 2ی چین) هەزاران ئەرکیان ئەنجامداوە. پشتبەستنی ڕووسیا بە فڕۆکەی شەڕکەری گرانبەها و کەمی هێزی لە بواری فڕۆکە بێ سەرنشینەکان لە ڕووی وردی هێرشەکان دەیسەلمێنێت کە دەستڕاگەیشتن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە نرخێکی کەم بە توانای پێشکەوتوو دەتوانێت هێزی ئاسمانی ڕووسیا دوو هێندە بکات.

ئێران لە هەموو وڵاتێکی دیکە ئەزموونی زیاتری لە بواری پەرەپێدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە کاریگەرەکانی دژە ڕادار لە بەرەکانی شەڕدا هەیە، و بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تەنیا ئەمریکا و چین خاوەنی ئامێری پێشکەوتووی لەو شێوەیەن، بۆیە ئەگەر ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە ئاماژەیان پێکراوە بە ئەزموون و مەشق و راهێنانی پێویستدا بۆ ڕووسیا دابین بکرێت، ئەوا دەرئەنجامی ململانێکە، بە تایبەت لە شەڕی ئۆکرانیا دەگۆڕێت. وردی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەو مانایەیە کە ناتوانرێت ئەگەری بەشداریکردنی هێزەکانی ئێران لە ئۆپەراسیۆنەکاندا ڕەت بکرێتەوە، هەروەک چۆن سۆڤیەت هێزی نارد بۆ سەرانسەری جیهان بۆ دانانی کەرەستەی جەنگی پێشکەوتوو لە وڵاتانی هاوپەیمانی دا (لە لیبیا لە هەشتاکانەوە تا چین لە پەنجاکاندا).

بەشێک لە پێشکەوتی بەرچاوی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە سەرەتای ٢٠١٠ـەوە، واتە دوای هێرشی سەرکەوتووی ئەلیکترۆنی (سایبەری) ئێران بۆ سەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دژە ڕاداری RQ 170 Sentinelی سی ئای ئەی ئەمریکی، لە ئاسمانی ئێراندا ڕوویدا. لەو کاتەدا ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کە باسکرا بە تەواوی و بەبێ هیچ زیانێکی لەلایەن ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ کرا و دوای ئەندازیاری پێچەوانە، وەک بنەمایەک بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دژە ڕادار بەکارهات. دەتوانرێت بوترێت کە RQ-170 یەکێک بووە لە نهێنیترین و دژە ڕادارترین فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی جیهان لەو سەردەمەدا. هەرچەندە سەرچاوە ئێرانییەکان باس لەوە دەکەن کە بەرهەمە ناوخۆییەکانیان کە لەسەر بنەمای RQ-170 دروستکراون، لە مۆدێلی ئەمریکی باشتر کاردەکەن. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ساعێقێ و شاهێد ١٧١ لەسەر بنەمای RQ-170 دیزاین کراون. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ساعێقێ بە دزەکردنە ناو ئاسمانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل لە مانگی شوباتی ٢٠١٨، تەنانەت توانی لە بەهێزترین سیستەمی بەرگری ئاسمانی تێپەڕبێت. فڕۆکەی ئاماژەپێکراو توانی خۆی لە سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکی و ئیسرائیلی بدزێتەوە، بەڵام لە شەڕێکی نزیکدا (کە توانای خۆدزینەوە هیچ سوودێکی بۆی نییە) لە ئەنجامی تەقەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی خرایە خوارەوە. دانی یاتۆم، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی موسادی ئیسرائیل سەبارەت بەم ڕووداوە وتی کە ئۆپەراسیۆنەکە زۆر ئاڵۆز بوو. ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئاماژەپێکراوە نموونەیەکی وردی هەمان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییە کە لە ئێران کەوتە خوارەوە.

لەدوای هەڵگرتنی قەدەغەی بازرگانی چەک لە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سەر ئێران لە تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠، ئێران زۆربەی جۆرەكانی چەکی بە شێوەی یاسایی هەناردە دەكات، بەڵام لە ئەنجامی كڕینی چەكی سەربازی لە ئێران، ئیعتباری كەرتی بەرگری ڕووسیاش لەكەدار دەبێت، و بە دڵنیاییەوە وا لە دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ دەکات بیر لەو بابەتە بکەنەوە. گواستنەوەی تەکنۆلۆجیای ئێران بۆ پشتیوانی لە پەرەپێدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا زۆر لە هاوکارییەکانی نێوان ڕووسیا و ئیسرائیل دەچێت دوای واژۆکردنی گرێبەستی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ساڵی ٢٠٠٩.
هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە بواری کەرەستە لە فڕۆکە جەنگییەکان تا زرێپۆش بەهۆی نەبوونی زانست لەو بوارەدا دەناڵی، ڕووسیا توانی بە دابین کردنی ئەو پێداویستیە سەربازییانە بۆ ئێران تێچووی بەرهەمهێنانی کەرەستەی نوێ بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی S400، فڕۆکە جەنگییەکانی Su350M یان Su35 و سیستەمی بەرگری کەناراوەکانی Bastion لە مێژە وەک بژاردەی جێگەی بایەخی ئێران دادەنرێت. فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌ نوێیه‌ دژە ڕادارەکانی ئێران به‌ تایبه‌ت شاهێد ١٨١ و شاهێد ١٩١ کێشەیەکی گەورە بۆ هێزه‌كانی به‌رگری ئۆكرانیا دروست دەکات. تا ئێستا ئێران تاکە وڵاتە کە لە بەرەکانی جەنگدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دژە ڕاداری تاقیکردۆتەوە و دەستڕاگەیشتن بە زانست و تەکنەلۆجیەکانی دەتوانێت بەتەواوەتی هاوسەنگی شەڕی ئۆکرانیا بگۆڕێت و پێگەی ڕووسیا لەدژی دوژمنەکانی بەهێز بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *