شاری عەفرین بە تەواوی لەلایەن تەحریر شام کۆنتڕۆڵ کرا!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ئۆپەراسیۆنی تەحریر شام، فرقەی سوڵتان سلێمان شا و فرقەی حەمزە لە باکووری رۆژئاوای سووریا، شاری عەفرین لەلایەن تەحریر شامەوە دەستی بەسەردا گیرا.
دوای پێشڕەویی چەکدارانی تەحریر شام، فرقەی سوڵتان سلێمان شا و فرقەی حەمزە لە ناوچەکانی عەفرین و کۆنترۆڵکردنی ناوچەی باسوتە و گوندی باشووری ئەم شارە، سەرچاوە خۆجێیەکان کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی شاری عەفرینیان لەلایەن چەكدارانی تەحریر شامەوە راگەیاند. ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی گەورەی لە شەقامەکانی عەفرین دروست کرد کە دەیان هەزار هاوڵاتی مەدەنی تێدایە.
ئۆپه‌راسیۆنی چه‌كدارانی ته‌حریر شام و هاوپه‌یمانانی له به‌ره‌كانی دیكه‌ی عه‌فرینیش سه‌ركه‌وتوو بوو. چه‌كدارانی فرقەی سوڵتان سلێمان شا دوای كشانه‌وه‌ی چه‌كدارانی فەیله‌قی سێیه‌م، شارۆچكه‌ی “معبطلی” لە رۆژئاوای عه‌فرینیان كۆنترۆڵ كرد. لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چەکدارانی تەحریر شام، بە کەڵک وەرگرتن لە بنەمای ئۆپەراسیۆنی لەناکاو و بۆشایی هێڵی بەرگری لە ناوچەی تل سلور، دوای چەند کاتژمێرێک لە شەڕ و ئاڵوگۆڕی تەقە لەگەڵ چەکدارانی “بزووتنەوەی تەحریر و ئەبنا”، کۆنترۆڵی شارۆچکەی جەندیرێس، گوندەکانی دەوروبەری و دەروازەی ستراتیژی ئەلحەمامی کرد.
لە ئێستادا چەکدارەکانی فەیلەقی سێیەم شاری عەفرینیان بەرەو شاری ئەعزاز بەجێ هێشتووە و بیر لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی عەفرین دەکەن. لەلایەکی دیکەوە تەحریر شام مۆڵەتی بە هێزە چەکدارەکانی فەیلەقی سێیەم داوە تا کاتژمێر ١٩ بەکاتی سووریا لە شاری ئەعەزاز بکشێنەوە و رادەستی ئەوان بکەن.
لە ئەنجامی ئاژاوە و ململانێی نێوان گروپە چەکدارەکاندا ژمارەیەک کەس لە زیندانی مەعراتە لە عەفرین هەڵهاتن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زیادبوونی ناكۆكییه‌كان، كه‌مپه په‌نابه‌رانه‌كانی ده‌روبەری شاری عه‌فرین شاهیدی كۆچی به‌رفراوانی ئاواره‌كان به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی ناوچه‌ی ئیدلب و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب بوو.
شایانی باسە ئەم پێکدادانانە دوای دەستگیرکردنی دوو فەرماندەی فرقەی حەمزە لە لایەن چەکدارانی بەرەی شامیەوە، بەهۆی تێوەگلانیان لە تیرۆرکردنی چالاکوانێکی میدیایی دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
لێدوانەکان