فراوانکردنی ڕاڕەوی نیشتنەوەی بنکەی ئاسمانی حمیمیم کۆتایی هات
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی بەرگری ڕوسیا کۆتایی هاتنی چاککردنەوەی ڕاڕەوی فڕینی بنکەی ئاسمانی حمیمیم ـی سوریای ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی بەرگری ڕوسیا کۆتایی هاتنی چاککردنەوەی ڕاڕەوی فڕینی بنکەی ئاسمانی حمیمیم ـی سوریای ڕاگەیاند.
دوای چاککردنەوەی ڕاڕەوی دووەمی فڕۆکەخانەی حمیمیم، ئەم بنکە ئاسمانییە توانای قبووڵکردنی جۆرەها فڕۆکەی سەربازیی ڕووسیا، لەوانە فڕۆکەی قورسی هەیە.
ڕوکەش و درێژی ڕاڕەوی ئەم بنکەیە بە تەواوی گۆڕاوە و کەلوپەلی نوێ ڕووناکی و ڕادیۆیی تێدا جێگیر کراوە و بۆ ئەم مەبەستەش بۆ یەکەمجار سێ فڕۆکەی جەنگی ڕوسی لە جۆری Tu – 22M3 دوای ناردنیان، لەو بنکەیە جێگیر کراون. بڕیار وایە ئەو فڕۆکە جەنگییانە لە ڕاهێنانێک لە ئاسمانی دەریای ناوەڕاست بەکار بهێنرێن.
دوای پەرەسەندنی ڕاڕەوی فڕۆکەخانەی حمیمیم، هەموو فڕۆکەیەکی هێزە ئاسمانییەکانی رووسیا دەتوانێت ئەو فڕۆکەخانەیە بەکار بهێنێت.
ڕوسیا بۆ دابینکردنی پشتیوانی ئاسمانی لە هێزەکانی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی، بۆ بەرپەچدانەوەی تیرۆریستان و هێزە چەکدارەکان، ئەو فڕۆکەخانەیە بەکار دەهێنێت.
بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، لە ئێستادا دەیان فڕۆکەی شەڕکەر و هێلیکۆپتەری جەنگی، دوو سیستەمی بەرگری ئێس-٣٠٠ و ئێس-٤٠٠ و چەندین مووشەکی پانتسر لە بنکەی ئاسمانی حمیمیم لە پارێزگای لازقییە هەیە.
لێدوانەکان