شەوی رابردوو رژێمی زایۆنیستی دۆخێکی قورسی لە قودسی داگیرکراو بەڕێکرد + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 13 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=18426

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شەوی رابردوو پێکدادان لەنێوان فەلەستینییەکان و هێزە داگیرکەرەکانی ئیسرائیلی لە ناوچە جیاجیاکانی قودسی داگیرکراو بە تایبەت کەمپی شەعفات و شارۆچکەی سلوان گەیشتووەتە لوتکە و بە دەیان کەس برینداربوون.

گەنجانی فەلەستینی لە شارۆچکەی سلوان ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی پۆلیسی ئیسرائیل بەردا.

کەناڵی ١٤ی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە شەوی رابردوو ڕەوشی قودس بە تەواوی لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی ئیسرائیل شەوی رابردوو ڕایگەیاند کە ئەمشەو سەختترین شەو بۆ هێزەکانی ئیسرائیلی دوای ئۆپەراسیۆنی “پاسەوانی دیوارەکان” (شەڕی شمشێری قودس لە غەززە) بوو.

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆکوه‌زیرانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له‌ حكومه‌تی یائیر لاپید، بارودۆخی ئێستای لە ئەنجامی لاوازی و بێتوانایی ئه‌م حكومه‌ته‌ له‌ هه‌موو به‌ره‌كاندا زانی.

سەرچاوەکانی عیبری ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی ڕوبەڕوبوونەوەکانی قودس ژمارەیەک لە سەرباز و دانیشتوانی زایۆنی بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *