پوتین: وەڵاممان بۆ بەردەوامی هێرشە تیرۆریستییەکان لە ڕووسیا قورس دەبێت!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا وتی: «سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی بەرفراوان بە چەکی زیرەکی ورد بۆ سەر ژێرخانی سەربازی، پەیوەندی و وزەی ئۆکرانیا ئەنجامدرا.
تەقینەوەی پردی کریمیا کردەوەیەکی تیرۆریستی بوو و ڕێکخراوەکانی ئۆکراینی لە پشتەوە بوون. ناکرێت تاوانەکانی ڕژێمی کیێڤ بێ وەڵام بمێننەوە و ئەگەر لە ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە ڕووسیا بەردەوام بێت، وەڵامی مۆسکۆ بەقەد هەڕەشەکان توند دەبێت».
ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆی سوپای ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا یەکێک بوو لە قورسترین هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لەم شەڕەدا. ئەم هێرشە لە وەڵامی تەقینەوەی پردی کریمیا ئەنجامدراوە و پەیامەکەی ئەوەیە کە ڕووسەکان لە بارودۆخی نائاساییدا، بە هەڕەشە ئەمنییەکان وەڵامی سەربازی دەدەنەوە! ههروهها بێدهنگیی ڕووسیا له بهرامبهر هێرشهکانی ئهم دواییهی ئۆکرانیا بێمانا نییه و ڕهنگه ڕووسیا زستانێکی گەرمی بۆ دوژمنهکانی ئاماده کردبێت.
بەگشتی رەنگە ڕووسیا لە شەڕی هەواڵگری و ئەمنیدا نەتوانێت رکابەری ئەمریکا و ئەوروپا بکات، بەڵام لە جەنگی سەربازیدا دەتوانێت وەڵامی بەهێز بداتەوە و هێرشەکانی ئەمڕۆش بەڵگەیە لەسەر باڵادەستی ڕووسیا لەم بوارەدا.
لێدوانەکان