حزبوڵڵا: لە هەر شەڕێکدا شکست بە ئیسرائیل دێنین

دووشەممە 10 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 16:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=18325

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکدا ڕایگەیاند کە ئەم بزووتنەوەیە لە ڕابردوودا شکستی بە ڕژێمی زایۆنیستی هێناوە و لە داهاتووشدا توانای ئەوەی ھەیە شکست بەم رژێمە بهێنێت.

شێخ نەعیم قاسم، جێگری ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان رایگەیاند: خۆڕاگری گەورەترین بەڵگە بۆ ئەوەیە کە سەرکەوتنی خودای گەورە بۆ باوەڕداران، بە بەرخۆدان و جیهادیان سەرەڕای کەمی ژمارەیان بەدەست دێت، چونکە ئەوان خاوەن حەقن.

ناوبراو جەختیشی كردەوە: ئێمە لە هەموو شەڕێكدا شكستمان بە ئیسرائیل هێناوە، و بە پشتیوانی خوا تا ئەو كاتەی هێزی وەها خۆڕاگرمان لە ڕۆڵەکانی حزبوڵڵا، ڕۆڵەکانی جیهاد و ڕۆڵەکانی سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران هەبێت، شكستی پێدەهێنین.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌نگاوه‌كانی دۆسیه‌ی دیاریکردنی سنوورەکان له‌ رێگه‌ی نوێنەری ئه‌مریكا عامۆس هۆكشتاین بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێست و ئه‌نجامه‌كان و گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری كۆتایی بەڕێوەدەچێت، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌بین.

نەعیم قاسم جەختی لەوە کردەوە: ئێمە باش دەزانین ئەگەر خۆڕاگری لە دژی ئیسرائیل بوونی نەبێت، جێگرەوەی ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژانە دەمانکوژێت، خاکمان داگیر دەکات، لە باشووری وڵات شارۆچکە بۆ یەهوودییەکان دروست دەکات و سەرۆککۆمار و سیستەمێکی سیاسی و ئابووری لە لوبنان وەک خۆی دەوێت دەستنیشان دەکات.

جێگری ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا: تا ماوین ئەم جێگرەوەیە قبوڵ ناکەین و بەردەوام دەبین لە پاراستنی لوبنان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *