هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 19:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=18298

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە نزیک شاری رمیلان لە پارێزگای حەسەکەی سووریا، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە مووشەک کرایە ئامانج.

لە ٨ی تشرینی یەکەمدا، پێگەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە بنکەی رمیلان بە هێرشێکی مووشەکی کرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

لەمبارەیەوە بارەگای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “نزیکەی کاتژمێر ٢٢:١٢، موشەکێکی ١٠٧ ملم ئاراستەی بنکەی رمیلان کراوە و لە دەرەوەی شوێنی هێزەکانی هاوپەیمانان کەوتوەتە خوارەوە. لەم هێرشەدا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتەوە”.

لە درێژەی ئەم لێدوانەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی ئەمریکا بە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی تەقەی مووشەکەکان، چەند مووشەکی دیکەیان دۆزیوەتەوە و لەو بارەیەوە لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

شایانی باسە لە ١٨ی ئەیلوولی ئەمساڵیشدا، بنکەی هاوپەیمانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی عومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا بە چەند موشەکێک کرابووەوە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *