دەستێوەردانی رۆژئاوا لە دانوستانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ٦ی تشرینی یەکەم بە نێوەندگیری سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا چارلز میشێل و ئیمانوێل ماکرۆن لە شاری پراگی پایتەختی کۆماری چیک، سەرۆکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا چاویان بەیەکتر کەوت.
ئیلهام عەلیف سەرۆكکۆماری ئازەربایجان و نیكۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ لایەنە ئەوروپییەكان ڕایانگەیاند “ئازەربایجان و ئەرمینیا لەگەڵ نوێنەرانی یەكێتی ئەوروپا هاوكاری و كارئاسانی دەکەن بۆ دیاریكردنی هێڵە سنوورییە هاوبەشەكان لە بەرنامەیەكی دوو مانگدا”.
هەردوو وڵات، کارەکانیان لەسەر بنەمای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەیاننامەی ساڵی ١٩٩١ ئالماتی دادەنێن. بەیاننامەی هاوبەشی ئەم دوو وڵاتە لە کاتێکدایە کە ئیلهام عەلیف لە تویتێکدا بانگەشەکانی سەبارەت بە زەنگەزور دووبارە کردەوە! ناوبراو لەم تویتەدا نووسیویەتی: “قەرەباغ و زەنگەزور دەگەڕێنینەوە. ئەمە دیدگای نیشتمانی ئێمەیە”.
لێدوانەکان