تەقینەوەیەکی بەهێز ڕێگای کریمیای داخست + ڤیدیۆ و وێنە

یەکشەممە 9 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 09:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=18275

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە لە پردی کریمیا لە کەنارەکانی باکووری دەریای ڕەش، هاتوچۆ لەم پردە ڕاگیرا و چەند کەسێکیش بوونە قوربانی.

بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو ٨ی تشرینی یەکەم، بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراو توانی لە بنکەی ئاسایشی سوپای ڕووسیا لە پردی کریمیا تێپەڕێت و لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا تەقییەوە. بەپێی زانیارییەکانی لیژنەی نیشتمانیی دژە تیرۆری ڕووسیا، ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی داخران و ڕووخانی بەشێکی ئەم پردە. هەروەها شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر لەناوچووە و حەوت تانکەری سووتەمەنی بە تەواوی سووتاون.

بە لەبەرچاوگرتنی رابردووی کردەوەکانی هەواڵگری-ئەمنیەکانی ئۆکرانیا لە جەنگ لەگەڵ ڕووسیادا، پێدەچێت ئەم تەقینەوەیە لەلایەن ڕێکخراوی هەواڵگری ئۆکرانیاوە ئەنجامدرا بێت. هەرچەندە بەرپرسانی نووسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و بە پەیامی هەڕەشەئامێز بەرپرسیارێتی ئەم تەقینەوەیەیان لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام تا ئێستا وردەکارییان لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەم هێرشە نەخستووەتەڕوو.

شایانی باسە کە پردی کریمیا لەسەر دوو ئاست دروستکراوە، کە بریتییە لە ڕێگایەکی خێرا بۆ هاتوچۆی گشتی و هێڵێکی شەمەندەفەر بۆ شەمەندەفەری نەفەر هەڵگر و بارهەڵگر. لە وێنە بڵاوکراوەکاندا رووخانی بەشێک لە ڕێگای خێرا و بناغەکانی دیارە. بەپێی راگەیەندراوەکانی دەسەڵاتدارانی خۆجێیی شاری کێرچ، ئۆپەراسیۆنی چاککردنەوەی پردەکە دەستیپێکردووە و بەپێی ئەو زەرەر و زیانەی پێ گەیشتووە، چاککردنەوەی دوو هەفتە تا سێ مانگ دەخایەنێت.

ساتی تەقینەوەی بارهەڵگری بۆمبڕێژكراو
پردی کریمیا دوای تەقینەوە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *