زیانە ئابورییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی ١١ ڕۆژەی غەزە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەرپرسانی ئابووری ئیسرائیل رایانگەیاند، لە شەڕی ١١ ڕۆژەی رژێمی زایۆنیستی دژ به فەلەستینییەکان لە غەزە، ئەو رژێمە ٣٦٨ ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری پێ گەیشتووە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەرپرسانی ئابووری ئیسرائیل رایانگەیاند، لە شەڕی ١١ ڕۆژەی رژێمی زایۆنیستی دژ به فەلەستینییەکان لە غەزە، ٣٦٨ ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری بەو رژێمە گەیشتووە.
کۆمەڵەی پیشەسازانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە ئەو زیانە لەبەر ئامادە نەبوونی کارمەند و کرێکارەکان لە کارگەکان بەهۆی هێرشە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بووە، کە هەروەها بووەتە هۆی دابەزینی بەرچاوی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای پیشەسازی و دابەزینی فرۆشتن و زیانی ڕاستەوخۆ بە داهات.
بە پێی زانیارییەکان پەنجا کارخانەی ئیسرائیلی بە هۆی هێرشە ڕۆکێتەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هێشتا رژێمی ئیسرائیل خەمڵاندنی زیانەکانی خۆی لە شەڕی ئەم دواییە دا بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەم بڕە تەنیا زیانەکانی کەرتی ئابووری ڕژێم لە شەڕی ئەم دواییە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تێچوونی سیستەمی قوبەی ئاسنین بۆ ڕێگرتن لە ڕۆکێتەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی گەیشتووەتە ٢٨٠ ملیۆن دۆلار !
لێدوانەکان