ئازەربایجان و ئەرمینیا، گرژی و ئاڵۆزی رۆژێک دوای دانوستان لە پراگ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزە چەکدارەکانی سوپای ئازەربایجان لە کلبجەر، تەقەیان کە پێگەکانی ئەرمینیا لە گوندی کۆتاکان سەر بە پارێزگای گغارکۆنیک کردەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سپۆتنیک، ماکیچ تۆماسیان، بەرپرسی ئەم ناوچەیە، ڕۆژی هەینی (٧ی تشرینی یەکەم) ڕایگەیاند کە تەقەکردنەکە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ١٠:٠٠ بەردەوام بووە و هێزەکانی ئازەربایجان دوای کاتژمێرێک دووبارە دەستیان بە تەقەکردن کردووەتەوە.
سەرچاوەکانی هەواڵی دژبەری حکوومەتی پاشینیان، تەقەکردنەکە و وەڵامدانەوەی هێزەکانی ئەرمینیایان پشتڕاست کردووەتەوە.
ئاژانسی سپۆتنیک تا ئێستا ئامارێکی لەبارەی زەرەر و زیانەکانی هەردوولا بڵاونەکردووەتەوە.
ئەم گرژییە سنوورییە ڕۆژێک دوای لێدوانی سەرکردەکانی ئەو دوو وڵاتە لە کۆبوونەوەی پراگ ڕوودەدات. ئەوەی دیارە ئەم جموجۆڵانە ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتی ئیلهام عەلیێڤ بەردەوامە لە بەکارهێنانی سیاسەتی شەڕانگێزانە بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی لە دژی ئەرمینیا.
لێدوانەکان