بە چەندین مووشەک بنکەی تورکیا کرایە ئامانج
شەممە 8 تشرینی یهكهم 2022 - 22:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=18256
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکانی پارێزگای نەینەوا لە هێرشێکی موشەکی گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی کرایە ئامانج.
وتهی سهرچاوهیهكی ئهمنی، ئهمشهو چوار مووشەک لهجۆری گراد ئاراستهی هێزەکانی تورکیا لە بنكهی سهربازی زێلكان كراون. گروپی خۆڕاگری “ئەحرار ئەلعێراق” بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتووە.
بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە (نەورۆز) ئەمە ١٥هەمین هێرشی موشەكییە بۆ سەر بنكەی سەربازیی تورکیا لە بەعشیقە.
لێدوانەکان