ئەمریکا مووشەک و سیستەمی بەرگری بە بەهای سێ ملیار دۆلار بە کوێت دەفرۆشێت

شەممە 8 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=18241

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی سێ ملیار دۆلار مووشەکی زەوی بە ئاسمان و سیستەمی بەرگری بە کوێت.

لە درێژەی فرۆشتنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە بە وڵاتانی کەنداوی فارس، پنتاگۆن ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی سێ ملیار دۆلار مووشەک و سیستەمی بەرگری بە کوێت ڕاگەیاند.

سەرچاوە میدیاییەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە واشنتۆن ڕایانگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گرێبەستی فرۆشتنی سیستمی مووشەکی نیشتمانی زەوی بە ئاسمان و بەرگری مەودا مامناوەند بە کوێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا ڕاگەیەندراوە کە بەهای ئەم گرێبەستە نزیکەی سێ ملیار دۆلارە و ئەم فرۆشتنە پێشنیار کراوە توانای کوێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێستا و داهاتوو بە زیادکردنی توانای بەرگری باشتر دەکات.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، بەڵێندەری سەرەکی گرێبەستی فرۆشتنی مووشەکی زەوی بە ئاسمان و سیستەمی بەرگری بە کوێت کۆمپانیای ریتیۆن دەبێت.

بەپێی یاساکانی ئەمریکا، لە ئەگەری ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوە بە فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی بیانی، دەبێت کۆنگرێسی ئەمریکا لەو بابەتە ئاگادار بکرێتەوە، هەروەها ئەگەر کۆنگرێس لە ماوەی ١٥ ڕۆژی کاردا بۆ وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و ٣٠ ڕۆژی کاردا بۆ وڵاتانی دیکە ناڕەزایی دەرنەبڕێت لە فرۆشتنی چەک، حکومەت دەست بە دانوستانەکان بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *