شاندێکی حەماس سەردانی سووریا دەکات
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شاندێکی بزووتنەوەی حەماس لەم مانگەدا بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا سەردانی دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین “حەماس” ڕاگەیاند: شاندێکی بزووتنەوەکە لەم مانگەدا سەردانی دیمەشق دەکەن بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم سەردانە دوای دانوستانەکانی گروپە فەلەستینییەکان ئەنجام دەدرێت کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت.
بزووتنەوەی حەماس لە ١٥ی ئەیلولی رابردوودا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بڕیاری خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا دوای نزیکەی ١٠ ساڵ ڕاگەیاند.
پەیوەندییەکانی نێوان بزووتنەوەی حەماس و حکومەتی سووریا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە و دوای دەستپێکردنی نائارامییەکانی ئەم وڵاتە و ناڕەزایی حەماس لە کاردانەوەی سووریا لەدژی چەکداران پچڕا و ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە دیمەشقیان بەجێ هێشت.
لێدوانەکان