دوایین هەواڵەکان لە میحوەری مأرب’ی یەمەن؛ ٢٥ی ٥ی ٢٠٢١

سێشەممە 25 ئایار 2021 - 11:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=1822

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێکدادانەکانی نێوان ئەنساروڵڵا و هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بە شێوەیەکی ناوبەناو لە میحوەری ڕۆژئاوای شاری مارب بەردەوامە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پێکدادانەکانی نێوان ئەنساروڵڵا و هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە بە شێوەیەکی ناوبەناو لە میحوەری ڕۆژئاوای شاری مارب بەردەوامە.

بەپێی دوایین هەواڵەکانی لە میحوەری مأرب، ئەنساروڵڵا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین هێرشی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە “حمه الذئاب” ئەنجام داوە، کە بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە هێڵەکانی پێشەوەی ئەو میحوەرە کۆتایی هاتووە و بانگەشەی پێشڕەویی ئەنساروڵڵا لە بەرزاییەکانی ئەلدشوش دروست نیە.

بە گشتی بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو بارودۆخی میحوەرەکانی شەڕ هێور بووەتەوە و لە ئێستا ئەنساروڵڵا نیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی “مأرب”ی نییە.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا چوار جار “صرواح” و دوو جاریش مەدغەل ـیان بۆردومان کردووە، کە نیشانەی کەمبوونەوەی بۆردومانەکان و هێور بوونەوەی پێکدادانەکان لە میحوەرەکانی “الذئاب” و “دش الحقن” ـە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *