ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێران جموجۆڵەکانی گروپە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە خاکی هەرێمەوە قبوڵ ناکات

هه‌ینی 7 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 11:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=18194

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: وێڕای ڕێزگرتن و پابەندبوون به پەرەسەندنی پەیوەندییە بێ وێنەکانی هەر دوو وڵات، هەر وەک بەرپرسانی باڵای سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیان کردووەتەوە، ئێمە بەردەوامی دەستدرێژی و جموجۆڵەکانی گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە خاکی هەرێمەوە کە ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە، قبوڵ ناکەین.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ڕۆژی رابردوو (پێنجشەممە) لەنێوان حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی هەر دوو وڵات، ناوچەکە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان گفتوگۆی لەسەر کرا.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەوڵەکانی وەزیری دەرەوە و سەرۆک وەزیرانی عێراقی بۆ ئازادکردنی حاجی ئێرانی دەستبەسەرکراو لە سعوودیەی بەرز نرخاند.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها ئاماژەی بە جموجۆڵی گروپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە کرد و جەختی کردەوە: دوای تێپەڕینی چوار دەیە و سەرەڕای بەڵێنەکانی بەردەوامی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، بەداخەوە جموجووڵی گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکان لە خاکی هەرێمەوە دژی ئاسایشی ئێران هێشتا بەردەوامە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی کردەوە: وێڕای ڕێزگرتن و پابەندبوون بە پەرەسەندنی پەیوەندییە بێ وێنەکانی نێوان هەردوو وڵات، وەک بەرپرسانی باڵای سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختیان لەسەر کردووەتەوە، ئێمە بەردەوامی دەستدرێژی و جموجۆڵە تیرۆریستییەکانی ئەو گرووپانە کە لە هەرێم پەنایان گرتووە و ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیان کردۆتە ئامانج، قبووڵ ناکەین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *