پێشهاتەکانی یەمەن، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ محەممەد عەلی حوسی، لە کاردانەوە بە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر داخوازییە ڕەواکانی حکوومەتی رزگاری لە دانوستانەکانی درێژکردنەوەی ئاگربەست، هەڕەشەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی لە هاوپەیمانی سعوودیە کرد.
١- سەنعا:
لە ٤ی تشرینی یەکەم، سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند کە دەنگی تەقینەوەیەک لە باشووری شاری سەنعا پایتەختی یەمەن بیستراوە.
٢- مارب:
– بەهۆی تەقینەوەی مینێک لە ئیدارەی مجزر، دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا و چەند کەسی دیکە برینداربوون.
– لەگەڵ کۆتایی ھاتنی درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست لە یەمەن، هێزەکانی ئەنساروڵڵا و چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح لە باشوور و رۆژئاوای شاری مارب بە تەقە و هاوەن پێگەکانی یەکتریان کردە ئامانج.
٣- حودەیدە:
هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ١٨٦ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
٤- محهمهد بهخیتی، پارێزگاری زومار و هاوکات یهكێك له فهرمانده مهیدانییهكانی ئهنساروڵڵا: سەنعا له بواری موشهكی دهریاییدا پێشكهوتنی بهخۆوه بینیوه، كه ئهگهر ئابڵوقهكه ههڵنهگیرێت، رۆڵێکی كاریگهری له كۆتایی هێنان به شهڕدا دهبێت. وڵاتانی دەستدرێژکار بەزۆر ڕێگری لە هاتنی کەشتیەکان بۆ یەمەن دەکەن و ئێمەش بە شتێکی هاوشێوە وەڵام دەدەینەوە.
٥- تیمۆتی لیندەرکینگ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری یەمەن: نیگەرانین لە دژایەتیکردنی سەنعا بۆ پێشنیاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ درێژکردنەوە و فراوانکردنی ئاگربەست لە یەمەن. حوسییەکان (ئەنساڕوڵڵا) داواکاری مەحاڵیان خستۆتە ڕوو و پێویستە نەرمی و ئیمتیازاتی زیاتر بدەن.
تا ئێستا هیچ هەوڵێکی ئەرێنی ئێرانمان لە دانوستانەکانی یەمەن نەبینیوە. رۆڵی ئێران لە ململانێی یەمەن تا ئێستا نەرێنی بووە. پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر دەریدەخات کە ئێرانییەکان چارەسەرێکی سیاسییان پێ باشترە لە ململانێکانی یەمەن.
٦- حوسێن عزی، بریكاری وهزیری دهرهوه له حكومهتی رزگاری: مەرجەکانی سەنعا وهک لیندەرکینگ دهڵێت نه ئەستەمە و نه مهحاڵ! ئەستەمە تەنیا لەبەرئەوەی هاوپەیمانی دەستدرێژکاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە هاوکاریانن، ئەوەندە ڕاهاتوون بە وەرگرتنی مافەکانمان کە وا دەزانن ئێمە گەلێکی بێ مافین و سەروەت و سامانی نەتەوەییمان موڵکی تایبەتی ئەو کەسانەیە کە زێدی خۆیان دەفرۆشن. ڕێزگرتن لە مافی گەلی یەمەن بنەمای هەنگاونان بەرەو ئاشتییە.
٧- ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوه یهكگرتووهكان: مهرجهكانی سەنعا توندڕەویە و ههوڵهكانی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ گهیشتن به ڕێككهوتنی قورس كردووه. هەڕەشەکانیان بۆ سەر کۆمپانیا بیانییەکان لە سعوودیە و ئیمارات جێگەی نیگەرانییە.
٨- محەممەد عەلی حوسی، بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی یەمەن: هەڵگرتنی گەمارۆی یەمەن و پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە داهاتی نەوت و هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتی فڕۆكەخانەی سەنعا توندڕەوی نین، بەڵكو بەیاننامەكەی ئەنجومەنی ئاسایش توندڕەوییە. ئێمە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان هەیە کە سەرەڕای سزای ئاسمانی شوێنی مەبەستیان دەزانن.
لێدوانەکان