مانگرتن لە خواردنی ٣٠ بەندکراوی فەلەستینی بۆ یازدەیەمین ڕۆژی لەسەریەک

پێنجشەممە 6 تشرینی یه‌كه‌م 2022 - 13:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=18175

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە فەلەستینیەکان مانگرتن لە خواردنی ٣٠ بەندکراویان وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی ئیداری (بەبێ دادگاییکردن) ڕاگەیاند.

٣٠ بەندکراوی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی داگیرکەر وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەستبەسەرکردنی ئیدارییان (بەبێ دادگاییکردن) بۆ یازدەیەمین ڕۆژی لەسەریەک دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

بە پێی زانیاریەکان، ئەم زیندانیانە ئەندامی بەرەی گەل بۆ ڕزگاری فەلەستینن، کە داوای کۆتایی هێنان بە دەستبەسەرکردنی ئیدارییان دەکەن. زۆرێک لە زیندانیان ڕایانگەیاندووە کە بەمەبەستی بەدیهێنانی داواکارییەکانیان، بەشداری مانگرتن لە خواردن دەکەن.

لە ئێستادا ٤٥٥٠ زیندانی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دان، کە لەنێویاندا ١٣١ زیندانی ژن و ١٧٥ منداڵن و زیاتر لە ٧٠٠ کەسیان لە دەستبەسەری کاتیدان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *