سەرۆکی جەماعەتی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو + ڤیدیۆ
پێنجشەممە 6 تشرینی یهكهم 2022 - 11:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=18170
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ شێخ خالید ئهلمەلا، سهرۆكی جەماعەتی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق له ههوڵێكی تیرۆركردن له پارێزگای بهسرهی عێراق رزگاری بوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند: لە هۆتێل مەناوی پاشای پارێزگای بەسرە هەوڵی تیرۆرکردنی شێخ خالید ئەلمەلا درا کە ناوبراو رزگاری بوو.
خالید ئەلمەلا یەکێکە لە لایەنگرانی بەرەی خۆڕاگری لە عێراق، کە چەندین جار لە دژی کردەوەکانی ئەمریکا و سعوودیە لە عێراق و ناوچەکەدا هەڵوێستی هەبووە و بە ڕوونی پشتیوانی خۆی بۆ گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی و هاوکارییەکانی ئێران لەم وڵاتە ڕاگەیاندووە.
لێدوانەکان