هێرش کرایە سەر بارەگای حەشدی شەعبی لە بەسرە + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بارەگای حەشدی شەعبییان لە باشووری عێراق کردە ئامانج.
نزیکەی کاتژمێر ٠٢:٣٠ی بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو (سێشەممە)، کەسانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر بارەگای حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلتەنومە لە شاری بەسرە. لەم هێرشەدا ١٤ موشەکی کاتیۆشا لە نزیک کۆشکەکانی سەرۆکایەتی لە بەسرە کەوتنە خوارەوە.
ئەم ململانێیە لە دەوروبەری کاتژمێر ٠٥:٣٠ کۆتایی هات و هێرشبەرەکان دوای بەرگری هێزەکانی حەشدی شەعبی ناچار بە پاشەکشە بوون. تا ئێستا هیچ زانیاریەکی لەسەر زیانە گیانی و ماددیەکانی ئەم هێرشەوە بڵاونەکراوەتەوە.
لەمبارەیەوە، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپا و عەبدولئەمیر ئەلشەمری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، بۆ لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە چوونە ئەم پارێزگایە. لەم سەردانەدا سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای عێراق، بەمەبەستی زیادکردنی فاکتەری ئەمنی پارێزگای بەسرە، فەرمانی دا لیوایەکی سوپای عێراق ڕەوانەی پارێزگای بەسرە بکرێت.
تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی هێرشەكەی سەر بارەگای حەشدی شەعبی لە بەسرە رانەگەیاندووە، بەڵام هەندێک سەرچاوە چەكدارانی سەرایا سەلام سەر بە موقتەدا سەدریان بە تاوانباری سەرەكی ئەم هێرشە ناوبردووە.
لێدوانەکان