گرنگترین هەواڵەکانی ٢٢٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
میدیاکانی ڕووسیا وێنەی سەربازانی ئۆکرانیایان بڵاوکردەوە کە لەلایەن ڕاهێنەرە سەربازییەکانی بەریتانیا، دانیمارک، کەنەدا، هۆڵەندا، فینلاند و نیوزلەندا لەسەر خاکی بەریتانیا ڕاهێنانیان پێدەکرێت. ئەم کارە هاوتەریبە لەگەڵ پلانی NTERFLEX و ناردنی دە هەزار سەربازی ئۆکرانیا بۆ مەشقی سەربازی لە وڵاتانی ناتۆ.
ئەم کردارانە کە بە دڵنیاییەوە بە پاڵپشتی ناتۆ ئەنجام دەدرێن، ئاماژەیە بە گرنگی دانی ناتۆ لە ئامادەکردنی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا بۆ شەڕی ناو شار و ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش. ئەم ڕێوشوێنانە هەروەها دەتوانن زەمینەیەک بۆ ئەندامەتی ئۆکرانیا لە ناتۆ و هاوکارییە سەربازییەکانی ئەم وڵاتە دابین بکات.
ئیسرائیل: ئامادەین پێشوازی لە کۆچبەرانی ئۆکراینی بکەین!
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی شەپۆلێکی بەرفراوانی کۆچبەرانی ئۆکراینی و ڕووسی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین. بەپێی راپۆرتی هاوبەشی وەزارەتەکانی “دارایی” و “باڵا و یەکگرتن”ی رژێمی زایۆنیستی، ئەگەری ئەوە هەیە بۆ شەش مانگی داهاتوو مانگانە نزیکەی ٦ هەزار کۆچبەری ڕووسی بۆ ئیسرائیل کۆچ بکەن.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی ناوەندی ئاماری ئیسرائیل، زۆرترین ژمارەی کۆچبەران بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا خەڵکی ڕووسیا و ئۆکرانیا بوون کە زۆربەیان جولەکەن.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئۆکرانیا بە پێشڕەوی لە باکووری پارێزگای خێرسۆن، توانیان گوند و ناوچەکانی زۆلۆتا بالکا، میخایلیوکا، نۆڤالێکساندریوکا، گاڤریلیوکا، بیلیاوکا، ئۆکراینکا، شوچێنکیوکا، خرێشچێنیوکا، لیوبیمیۆکا، میرۆلیوبیوکا کۆنترۆڵ بکەن.
لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دۆدچانی بەردەوامە.
سوپای ڕووسیا سهرکهوتنی هێزه ئۆکرانیایهکانی به هۆی زۆری ژمارهی هێزه هێرشبهرهکان و تهقهی بههێزی تۆپخانهکان ناو بردووە؛ سەرەڕای ئەوەش وا دیارە لاوازی بەڕێوەبردنی جەنگ و فەرماندە مەیدانییەکانی ڕووسیا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی شکستەکانیان لەم دواییانەدا بەرامبەر بە هێزەکانی ئۆکرانیا.
لێدوانەکان