حاجییە ئێرانییەکە لەلایەن سعوودیەوە ئازاد کرا
وهزیرانی دهرهوهی عێراق و عومان ئازادكردنی حاجییە ئێرانییەکەیان راگهیاند كه له سعوودیه دەسبەسەر کرا بوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە پەیوەندیی تەلەفۆنیەدا فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و سەید بەدر ئەلبوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان، وەزیری دەرەوەی ئێرانیان لە ئازادکردنی حاجییە ئێرانییەکە لە لایەن حکومەتی سعوودیەوە ئاگادار کردەوە.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ هاوتا عۆمانییەکەی ڕایگەیاند کە هیوادارە ئەو حاجییە ئێرانییە لە زووترین کاتدا دەگەڕێتەوە ئێران.
خەلیل دەردمەند حاجی ئێرانی لە میانەی ڕێوڕەسمی حەجی ئەمساڵدا لە لایەن هێزەکانی عەرەبستانی سعوودیەوە دەستبەسەر کرا و بە هۆی پچڕانی پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان تاران و ڕیاز لە ڕێگای وڵاتانی نێوەندگیرەوە هەوڵەکانی دیپلۆماسی و دادوەری بۆ ئازادکردنی ئەم هاووڵاتییە بەردەوام بوو.
لێدوانەکان