دابەزاندنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران لە بەندەری سەرەکی ڤەنزوێلا

چوارشەممە 28 ئه‌یلول 2022 - 11:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=17901

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە بەڵگەنامەیەکی کۆمپانیای نەوتی حکومی ڤەنزوێلا (PDVSA) هاتووە کە بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دوو کەشتی کە نزیکەی ١.٢٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێرانیان هەڵگرتووە، بارەکانیان لە بەندەری خۆزێ لە ڤەنزوێلا دابەزێنن.

بەپێی ئەم بەڵگەنامەیە، یەکێک لەو دوو کەشتییە نەوتییەی کە لەم مانگەدا چوونەتە ناو ئاوەکانی ڤەنزوێلا، سوپەر کەشتی نەوتهەڵگری VLCC بە ئاڵای ئێرانە، کە لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت.

لەم بەڵگەنامەیەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە کۆمپانیای نەفتیران ئینتەرترێد دابینکەری ئەم بارانەیە و ئەم کۆمپانیایە ئێرانییە لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکەی حکومی ئەمساڵ گرێبەستێکیان بە بەهای ١١٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ کۆمپانیای PDVSA واژۆ کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەیەکی ڤەنزوێلا و دابینکردنی نەوت بۆ ئەم کۆمپانیایە.

شایانی باسە کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین ساڵە هاوکاری ڤەنزوێلا دەکات کە لەلایەن ئەمریکا گەمارۆ دراوە، بەشێوەیەک کە ڤەنزوێلا لە ساڵی ٢٠١٢ ڕایگەیاند کە ئێران لە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یارمەتی ئەو وڵاتە دەدات. ئەم دوو وڵاتە کە ئەندامی ئۆپێکن و ماوەیەکی زۆرە لەگەڵ واشنتۆن ناکۆکن، لە بواری هەناردەکردنی نەوتیشدا هاوکاری یەکتر دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *