قسە و باسەکان سەبارەت بە داهاتووی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەرمینیا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سوپای كۆماری ئازەربایجان لە مانگی رابردووەوە دەستی بە بانگهێشتكردنی سنووردار لە هێزە یەدەگەكانی بۆ ئامادەبوونیان لە هێزە وشكانییەكانی سوپادا کردووە و بەپێی ئەو زانیارییانەی لەبەردەستدان ئەم بانگهێشتكردنە لە كۆتایی مانگی ئەیلولدا زیاتر دەبێت.
لەشکرکێشییەکی دیکە بەرەو ئەرمینیا
بەپێی سەرچاوە مەیدانییەکان، سوپای کۆماری ئازەربایجان سێ ناوچەی ئۆپەراسیۆنی A، B، و Z بەدرێژایی سنوورەکانی لەگەڵ ئەرمینیا لە پارێزگاکانی کلێبجر، لاچن (لاچین)، قۆبادلی و زەنگیلان دیاری کردووە. بارهەڵگرەکانی کەرەستە و سەربازەکانی سوپای ئازەربایجان بەم هێما لاتینییانە لەم ناوچانەدا بینراون. ئەم ناونانە بۆ باشتر جیاکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجامدراوە و پلانی باکۆ نیشان دەدات بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕێکوپێکتر لە دژی ئەرمینیا.
پێشێلکردنی ئاگربەست
ئاگربەستی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ئێوارەی ٢٤ی ئەیلولەوە جارێکی دیکە پێشێل کراوەتەوە. وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان بانگەشەی ئەوە دەکات کە سوپای ئەم وڵاتە بە دژە هێرش ڕێگری لە ئۆپەراسیۆنی تێکدان لە سنوورەکانی کردووە و لایەنی ئەرمەنی هەروەها باس لەوە دەکات کە هێرشەکە بەرپەرچ دراوەتەوە و سێ کەسیش بریندارن. تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر ئەو پێکدادانانە بڵاونەکراوەتەوە.
هەوڵە میدیایەکانی ئازەربایجان وەک ئامادەکاری بۆ شەڕ
تەلەڤیزیۆنی ئازەربایجان وەک شەڕی ٢٠٢٠، هەوڵەکانی لەپێناو ئامادەکاری بۆ جەنگ بە پەخشکردنی ڤیدیۆکانی پەیوەست بە قەرەباغ و شیکارییەکانی زیادکردووە تا لە داهاتوویەکی نزیکدا پاساو بۆ هەر شەڕێکی بهێنێتەوە. بەرنامەی شیکاری “بنەمای کێشە”ی کەناڵی AzTV نموونەیەکی ئەم بەرنامانەیە.
بێتوانایی لە داگیرکردنی خاکی ئەرمینیا
هەندێک پێیان وایە کە سوپای کۆماری ئازەربایجان ناتوانێت لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرتاسەریدا راستەوخۆ بەشێک لە خاکی ئەرمینیا داگیر بکات؛ هەر بۆیە هەوڵدەدات تا بژاردەی ئۆپەراسیۆنی ناوبەناو بەکاربهێنێت. تەنانەت لە حاڵەتی داگیرکردنی ناوچەیەک و لکاندنی بە خاکەکەیەوە، ئەم پرسە بە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتێکی دیکە دادەنرێت، و داگیرکردنی خاکی ئەرمینیا کە ئەندامی “پەیمانی بەرگری بەکۆمەڵ” (CSTO)ە، بۆ حکومەتی ئیلهام عەلیێڤ ژیرانە و کەم تێچوو نییە. ههروهها باجی زهوی له بهرژهوهندی سوپای ئهو وڵاته نییه و یهكه كۆماندۆكان لهم جۆره ئۆپهراسیۆنانهدا پاڵپشتی سنوورداریان ههیه.
هەوڵە سیاسیەکانی ئازەربایجان
جیهۆن بایرەمف لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆڕی گشتیدا، بیرۆکەی دروستکردنی کۆریدۆری زەنگەزور وەک کورتترین ڕێگای پەیوەندیی و گواستنەوەی وزە لە نێوان ئەوروپا و ئاسیا پێشنیار کردووە. ئەم گوتارە لە ئاستێکی وەهادا بە جۆرێک لە زەمینەسازی سیاسی نێودەوڵەتیدا دادەنرێت.
حکومەتی دروستکراوی یێرئاز
لە ساڵی ١٩٩٨ەوە حکومەتی ئازەربایجان بوونی کاتی دانیشتوانی دیپۆرتکراوی ئازەری ئەرمەنی (یێرئاز)ی ڕاگەیاندبوو. وا دیارە ئەم دانیشتووانە بەپێی بەرنامەی دووبارە کۆچکردن کە بە “گەڕانەوەی گەورە” ناسراوە، دەچنە ئەو ناوچانەی کە لە شەڕی نوێ ئەگەری داگیرکردنی هەیە. بێگومان ئەم گەڕانەوەیە پێویستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی و داگیرکردنی خاکی ئەرمینیا و دامەزراندنی حکومەتێکی خۆبەڕێوەبەری هەیە.
هەفتەی ڕابردوو لە تورکیا، باڵیۆزخانەی وڵاتێک بە ناوی “گۆیچە و زەنگەزور” دامەزرا و رزوان تاڵەب وەک سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە گریمانیە لە نێو ئازەرییەکانی ئەرمینیا (یێرئاز)ەوە ناسێندرا. فەردین عیسازادە، رۆژنامەنوسی ئازەربایجانی لە تویتێکی گاڵتەجاڕانەدا داوای پێداچونەوە بە دەسەڵاتەکانی وەک وەزیری چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی کۆماری گۆیچە و زەنگەزور کرد!
هەرچەندە ئەم ناوچانە ئێستا هیچ دانیشتوویەکی ئازەرییان نییە و لە ساڵانی کۆتایی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوودا هەموویان لە پاکتاوی نەتەوەیی و کۆچی زۆرەملێدا چوونەتە کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەت و ژمارەی دانیشتووانیان زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە. ڕاگەیاندنی ئەم حکومەتە دروستکراوە لەسەر بیرۆکەی “پێی تورکێک بگاتە هەر شوێنێک، بەشێکە لە خاکی تورکەکان” دامەزراوە.
ناڕێکی جیۆپۆلەتیکی
گۆیچە-زەنگەزور دووهەمین ناوچەی دروستکراو دوای ڕاگەیاندنی گئونی ئازەربایجان یان هەمان ئازەربایجان باشوورە. بە پێی ئەم بیرۆکەیە پێویستە ناوچە ئازەرییەکانی جۆرجیا و ڕووسیاش سەربەخۆ بن، بەڵام ئێستا هەلومەرجی سیاسی پێویستیان نییە! دروستکردنی ئەم جۆرە حکومەتانە ناڕێکی جیۆپۆلەتیکی ناوچەی قەفقاز زیاد دەکات و چەندین ناوچەی بەرهەمهێنەری قەیران وەک ناگۆرنو-قەرەباغ و ئۆسیتیا و ئەبخازیا لە لێواری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست دەکات.
هەروەها سەردانەکەی ئەم دواییەی نانسی پێلۆسی سەرۆکی کۆنگرەی ئەمریکا (ئەنجوومەنی نوێنەران) بۆ ئەرمینیا، لەلایەن میدیاکانی سەر بە حکومەتەوە ڕەخنەی لێگیراوە. ئەمریکا لە دەستێوەردانی پرسی قەفقاز سنووری خۆی هەیە.
لێدوانەکان