شه‌هید بوونی دوو فه‌له‌ستینی و کوژرانی زایۆنیستێک له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا

شەممە 24 ئه‌یلول 2022 - 13:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=17757

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا فەلەستینییەکان ٩٩ جار لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا ڕوبەڕوی هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیلی بوونەتەوە.

هه‌فته‌ی ڕابردوو هەروەها ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنی خۆڕاگری، له‌وانه‌ ١١ ته‌قه‌کردن و ١٦ جار هه‌ڵدانی کۆکتێل و بۆمبی دەستکرد بەرەو زایۆنیستەکان ڕاگەیەنراوە که‌ له‌و چالاکییانه‌دا زایۆنیستێک کوژراوە و زیاتر له‌ ١٠ زایۆنی دیکه‌ش بریندار بوون.

لەگەڵ لەوەشدا هەفتەی ڕابردوو دوو گەنجی فەلەستینی بە ناوەکانی محەممەد ئەبو جومعەی تەمەن ٢٣ ساڵ لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا و موسا سرسوور تەمەن ٢٨ ساڵ لە شاری قەلقیلیە شەهید بوون.

جێی ئاماژەیە لە شەڕ و پێکدادانەکانی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیلی بە دەیان فەلەستینی بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *