گرنگترین هەواڵەکانی ٢١٢مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢

هه‌ینی 23 ئه‌یلول 2022 - 23:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=17733

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سیستمی بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی هێزەکانی ئۆکرانیایان لە ناوچەی ژانکۆی لە نیمچە دوورگەی کریمە خستەخوارەوە.

یەکەم ڤیدیۆی فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ی سوپای ڕووسیا لە ئاسمانی ئۆکرانیا کە دوێنێ ٢٢ی ئەیلول بڵاوکرایەوە.

– سوپای ڕووسیا بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی شاهێد ١٣٦ (Geran-2)، بینایەکی گوماناوی و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سوپای ئۆکرانیا لە شاری کریڤیێری سەر بە پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک و کەشتییەک لە کەنارەکانی شاری ئۆچاکیڤ لە پارێزگای میکۆلایڤ کردە ئامانج.

وەک جاران سوپای ئۆکرانیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە سەرکەوتوو بووە لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، بەڵام وێنە و ڤیدیۆی بڵاوکراوەی شوێنی بەئامانج گیراو و بزوێنەری MD550 و پارچە بچووکەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەریدەخات کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە وردی ئامانجەکەی پێکاوە.

بە وتەی ئاندرێ رودێنکۆ، پەیامنێری سەربازیی ڕووسیا، هێرشی خۆکوژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئۆچاکیۆ بووەتە هۆی تێکشکاندنی کەشتییەک و زیان گەیشتن بە کەشتییەکی دیکە، بەڵام تا ئێستا هیچ وێنە و بەڵگەیەکی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم قسانە بڵاونەکراوەتەوە.

– ڤیدیۆی فڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهێد ١٣٦ی سوپای ڕووسیا و هەوڵی ئۆکراینییەکان بۆ خستنەخوارەوەی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ئاسمانی ئۆدێسا لە باشووری ئۆکرانیا. تا ئێستا ئامانجی ئەم هێرشە دیار نییە و میدیاکانی ئۆکرانیاش هیچ وردەکارییەکیان لەو بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *