کاردانەوەی حەماس بەرامبەر بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا بۆ قودسی داگیرکراو
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لێدوانی لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەبارەت بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودسی داگیرکراو بە پاڵپشتی ئاشکرای ڕژێمی داگیرکەر و هاوکاری ئەم ڕژێمە دژ بە میللەتی فەلەستین زانی.
وتەبێژی حەماس ڕۆژی پێنجشەممە وتی: ئەم کارە ناتوانێت شەرعیەت بدات بە داگیرکەران تەنانەت لە یەک بستی خاکی فەلەستین.
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكرد: قودس ناوچەیەکی داگیركراوه و گواستنهوهی باڵیۆزخانهكه بۆی، هیچ له ڕاستییهكان ناگۆڕێت و ناتوانێت مێژوو بگۆڕێت.
وتەبێژی حەماس ئاماژەی بەوەدا: بەریتانیا هەمیشە لایەنگری ڕژێمی داگیرکەر بووە. لە ڕاستیدا ئەوە بەریتانیا بوو کە بەڵێنی بە ڕژێمی داگیرکەر دا کە دەست بەسەر خاکەکەماندا بگرێت. قسەکانی لیز ترەس سەبارەت بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ قودسی داگیرکراو لە ڕاستیدا درێژەی دوژمنایەتی ئەم وڵاتەیە لەگەڵ میللەتەکەمان و درێژەی دەستدرێژییە بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی ئیسلامی و مەسیحی.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژنامەی “تێلێگراف”ی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە لیز ترەس سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تاوتوێ گواستنەوەی بارەگای باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودسی داگیرکراو دەکات.
لەم بارەیەوە، یائیر لاپید، سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیز ترەس پێشوازی لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس کردووە.
لێدوانەکان