قرقیزستان و تاجیکستان ڕێککەوتنی ئاشتییان واژۆ کرد

سێشەممە 20 ئه‌یلول 2022 - 10:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=17636

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کامچیبێک تاشیڤ سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی قرقیزستان و سایمۆمین یاتیمۆڤ سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی تاجیکستان ڕێککەوتنی ئاشتی و ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆ کرد.

دوای شەش ڕۆژ لە ململانێکانی سنووری نێوان هێزەکانی قرقیزستان و تاجیکستان، دواجار دەزگا ئەمنییەکانی ئەو دوو وڵاتە بە ئامانجی دابینکردنی ئاشتی و دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد. لەم دانوستانەدا کە لە وڵاتی تاجیکستان بەڕێوەچوو، کامچیبێک تاشیڤ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی قرقیزستان و سایمۆمین یاتیمۆڤ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی تاجیکستان، ڕێکەوتنێکیان بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکان لە خاکی یەکترەوە، ئازادکردنی دیلەکان و سەقامگیرکردنی دۆخەکە واژۆ کرد.

جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی شەش ڕۆژ شەڕ و پێکدادانەکانی سنووری نێوان تاجیکستان و قرقیزستان زیاتر لە ٣٥٠ سەرباز و خەڵکی سڤیل لە هەردوولا کوژراون و بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *