پێشهاتەکانی سووریا، ١٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢

دووشەممە 19 ئه‌یلول 2022 - 16:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=17608

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ لە پارێزگای حەلەب، دوو سەربازی سووریا گیانیان لەدەست دا.

١- حەلەب:
– لە ١٨ی ئەیلولدا فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بارەگایەکی هاوبەشی سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی قەرموغ لە نزیک شاری کۆبانێ (عەین عەرەب) کردە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی قوربان و زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.
– لە ١٨ی ئەیلول، لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر سەنگەرەکانی سوپای سووریا لە گوندی جیشان لە ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ، دوو سەربازی سوری گیانیان لەدەست دا.
– لە ١٦ی ئەیلول، سوپای سووریا لە هێرشێکی تۆپخانەیی پێگەکانی چەكدارەكانی گوندی كەفەرعەمە لە رۆژئاوای حەلەبی كردە ئامانج.

٢- ئیدلب:
– لە ١٥ی ئەیلول، سەربازێکی سوپای سووریا لە میحوەری سەراقب کوژرا.
– لە ١٥ی ئەیلول، پێگەكانی چەکداران لە گوندی ئەلرویحە و حرش بێنین لە باشووری ئیدلب، لە هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرانە ئامانج.
– لە ١٧ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکانیان لە نزیک شارۆچکەی حەفسەرجە لە باکوری رۆژئاوای شاری ئیدلب کردە ئامانج.
– لە ١٧ی ئەیلولدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکانیان لە نزیک گوندی شێخ یوسف لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئیدلب کردە ئامانج.

٣- دەرعا:
– لە ١٧ی ئەیلول، بارەگای هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە شاری ئەنخەڵ لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا.
– لە ١٥ی ئەیلول، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سووریا لەلایەن چەکدارانی نەناسراو لە شاری سنامین کوژرا.
– لە ١٤ی ئەیلول، دوو ته‌رمی نه‌ناسراو له‌ نزیک شارۆچكه‌ی ته‌ل شه‌هاب له‌ ناوچەکانی رۆژئاوای شاری ده‌رعا دۆزرانه‌وه‌.
– لە ١٣ی ئەیلول، یه‌كێک له‌ فه‌رمانده‌كانی پێشووی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ شاری ئه‌لمه‌سیرفه‌ تیرۆر كرا.
– لە ١٢ی ئەیلول، لە ئەنجامی هێرشی چەند چەکدارێکی نەناسراو بۆ سەر پاسێکی هێزەکانی سوپای سووریا لە نزیک شاری نیو سیتی، چوار سەربازی سوری بریندار بوون.
– لە ١٥ی ئەیلول، پێگەکانی چەکداران لە گوندی ئەلرویحە و حرش بێنین لە باشووری ئیدلب، لە هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سووریا کرانە ئامانج.
– لە ١٥ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکان لە نزیک شارۆچکەی حەفسەرجە لە باکوری رۆژئاوای شاری ئیدلب کردە ئامانج.
– لە ١٥ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکانیان لە نزیک گوندی شێخ یوسف لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئیدلب کردە ئامانج.

٤- دێرەزوور:
لە ١٦ی ئەیلول هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ناوچەی زیبان دەوریەکی سەربازیان ئەنجام دا.

٥- رەققە:
لە ١٦ی ئەیلول، چەکدارانی سەر بە تورکیا بە هێرشی تۆپخانەیی ڕێگای M4 و ناوچەکانی نزیک عەین عیسایان کردە ئامانج.

٦- حەسەکە:
– لە ١٦ی ئەیلول، سەرچاوەی مەیدانیی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە لەبارەی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە باشووری شاری ئەلشەدادی لە پارێزگای حەسەکە بڵاوکراونەتەوە.
– لە ١٥ی ئەیلول چەكدارانی سەر بە توركیا بە هێرشێكی تۆپخانەیی ناوچەکانی نزیک تل تەمریان كردە ئامانج.

٧- حومس:
لە ١٣ی ئەیلول لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی نەناسراو، لە بیابانی تدمۆر چوار سەربازی لیوای قودس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

٨- دیمەشق:
لە ١٧ی ئەیلولدا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی چەندین مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شاری دیمەشق کرد. ئەم هێرشە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج سەربازی سووریا و زیانی ماددی لەو شوێنانە کەوتەوە.

٩- لە ١٥ی ئەیلول، بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماسی فەلەستین بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا، جەختی لەسەر گرنگی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەم وڵاتە کرد، و داوای یەکڕیزی میللەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.

١٠- له‌ ١٧ی ئه‌یلول ناوه‌ندی ئاشته‌وای ڕووسیا له‌ سووریا رایگه‌یاند: چه‌كداره‌كان ٣ جار ئاگربه‌ستیان له‌ ناوچه‌ی ئیدلب پێشێل كردووە.

١١- له‌ ١٦ی ئه‌یلولدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی دوو کەس لە هێزە کوردییەکانی له‌ ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی کانی ئاشتی راگه‌یاند.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *