ئازەربایجان تەرمی ٣٢ سەربازی ئەرمەنی ڕادەستی ئەرمینیا کرد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، تەرمی ٣٢ سەربازی ئەرمینیا کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەدا کوژراون، لەلایەن کۆماری ئازەربایجانەوە ڕادەستی ئەرمینیا کران.
بەپێی بەیاننامەی کۆمیسیۆنی زیندانیان و بێسەروشوێنانی کۆماری ئازەربایجان، تەرمی ٣٢ سەربازی ئەرمینیا کە لە شەڕ و پێکدادانی سنووری نێوان ١٢ بۆ ١٤ی ئەیلول دا گیانیان لەدەست داوە، ڕادەستی لایەنی ئەرمینیا کراون. تەرمی سەربازە کوژراوەکان لەلایەن دادگای سەربازیی ئازەربایجانەوە پشکنینیان بۆ کراوە و هیچ نیشانەیەکی توندوتیژی و ئەشکەنجەدان لە تەرمەکاندا نەدۆزراوەتەوە. لە بەیاننامەی ئاماژەپێکراودا هاتووە کە بەم زووانە تەرمی سەربازە کوژراوەکانی دیکەی ئەرمینیا ڕادەستی ئەم وڵاتە دەکرێت.
شایانی باسه ئێوارهی ١٢ی ئەیلولی ئەمساڵدا، پێکدادان لەنێوان هێزە سهربازییهكانی ئازهربایجان و ئهرمینیا له میحوهرهكانی دهاشكهسن، كلبجر، لاچین و زهنگیلان ڕوویدا. لەم پێکدادانانەدا کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، ٧٩ سەربازی کۆماری ئازەربایجان و ١٣٥ سەربازی ئەرمینیا کوژران.
لێدوانەکان