گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٥مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢

شەممە 17 ئه‌یلول 2022 - 01:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=17549

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئۆکرانیا، شەڕێکی قورس لە نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لە ناوچەی سینیچنیە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ دەستی پێکردووە. بۆ ڕێگریکردن لە کەوتنەوەی سکیل و پێشڕەوی لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک، هێزەکانی ئۆکرانیا بەنیازن ناوچەی ستودنۆک کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر پارێزگای بێلگۆرۆد، چەندین تەقینەوە لە شارۆچکەی ڤالڤیکی و گوندەکانی تاڤرۆڤۆ و نیکۆلسکۆیە لە باشووری ئەم پارێزگایە ڕوویانداوە.
بە وتەی پارێزگاری بێلگۆرۆد، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە، وێستگەیەکی کارەبا لە شارۆچکەی ڤالڤیکی زیانی بەرکەوتووە و تۆڕی پێدانی کارەبای ئەم شارە تێکچووە. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر ئه‌م شاره‌ كه‌سێک كوژراوه‌ و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و ٨ خانووی نیشته‌جێبوون و ٣ ئۆتۆمبێل لەناو چوون.

میدیاکانی ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی بزوێنەری فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بانگەشەی ئەوەیان کرد کە سوپای ڕووسیا بۆ جاری دووەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی شاهید ١٣٦ی بەکارهێناوە. لەم هێرشەدا سوپای ڕووسیا هێرشی کردووەتە سەر شاری نیکۆپۆل وەک سەرچاوەی هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژێ لە نزیک ئەنرهودار.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *