گرنگترین هەواڵەکانی ٢٠٤مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢

هه‌ینی 16 ئه‌یلول 2022 - 03:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=17507

وێنەی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری کریوی. بەپێی سەرچاوە ڕووسیەکان، لەم هێرشەدا مووشەکەکانی کروزی ڕووسیا هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەیەکی کارەبا. هەروەها دەوترێت کە بەنداوی کاراچۆنۆڤسکیش زیانی بەرکەوتووە و ئاوی ڕووبارەکانی دەوروبەری ئەم شارە ستانداردی تێپەڕاندووە.

– وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: ئەگەر ئەمریکا بڕیاری ناردنی مووشەکی دوور مەودا بدات بۆ ئۆکرانیا، ئەوا هێڵی سوری بەزاندووە و دەبێتە لایەنی راستەوخۆی ململانێکان. ڕووسیا مافی خۆیەتی کاردانەوەی گونجاوی هەبێت ئەگەر ئەم بڕیارە بدرێت.

– لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکەی سوپای ڕووسیا بۆ سەر کروی، بەنداوی کاراچۆنۆڤسکی زیانی بەرکەوتووە. ئەم زیانەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاوی دەوروبەری ئەم بەنداوە و چەندین پرد وێران بوون. نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن تۆن ئاو ڕژاوەتە ناو شاری کریوی ڕیح و خەڵکی سڤیل بە بەلەم دەگوازرێنەوە. هەروەها دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا دەستپێکردنی پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و کەمکردنەوەی ئاستی ئاوی ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوەکەیان ڕاگەیاندووە.
بەپێی سەرچاوە ئۆکراینییەکان، سوپای ڕووسیا لەم هێرشەدا مووشەکی کروزی Kh-101ی بەکارهێناوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *