دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی حەماس و سووریا دوای نزیکەی دە ساڵ!

هه‌ینی 16 ئه‌یلول 2022 - 02:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=17504

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بزووتنەوەی حەماسی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بڕیاری خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا دوای نزیکەی ١٠ ساڵ ڕاگەیاند.

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا و جەخت لە گرنگیی پەیوەندی لەگەڵ ئەم وڵاتە، داوای یەکڕیزی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی زایۆنی کردەوە.

ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ به‌ بایه‌خێکی تایبه‌تیه‌وه‌ چاودێری هێرشه‌کانی دوژمنی زایۆنیستی بۆ سه‌ر وڵاتی ئازیزی سووریا دەکات، له‌وانه‌ بۆمباران، کوشتن، وێرانکردن و هه‌وڵدان بۆ دابه‌شکردنی ئه‌م وڵاته‌ و دوورخستنه‌وه‌ی له‌ پێگه‌ی مێژوویی چالاک و بنیاتنه‌ره‌که‌ی، به‌ تایبه‌ت له‌سەر پرسی فه‌له‌ستین. سووریا چەندین دەیەیە میوانداریی میللەتی فەلەستین و گروپەکانی خۆڕاگری دەکات و پێویستە ئێمەش پاڵپشتی سووریا بکەین لە بەرامبەر دەستدرێژییە دڕندانەکانی سەر ئەم وڵاتە.

– لە بەیاننامەی حەماسدا جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کراوە:

١- بزووتنەوەی حەماس بە توندی ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی دوژمنی زایۆنیستی بۆ سەر سووریا و بە تایبەت بۆردومانی ئەم دواییەی فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەب دەکات و پشتیوانی خۆی لە وڵاتی ئازیزی سووریا لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییانە ڕادەگەیەنێت.

٢- ئێمە پاڵپشتی سەرکردایەتی و گەلی سووریا لە گەل و پرسی فەلەستین بەرز دەنرخێنین، و هیوادارین ئەم وڵاتە لە نێو گەلانی ئیسلامی و عەرەبیدا پێگەی خۆی وەربگرێتەوە. حەماس پشتگیری لە هەموو هەوڵێکی دڵسۆزانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانییە لە سووریا.

٣- حه‌ماس جەخت له‌ هه‌ڵوێسته‌ جێگیره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ یه‌كریزی گه‌ل و یەکپارچەیی خاكی سووریا دەکاتەوە، و هه‌ر هه‌وڵێک بۆ دابەشکردنی ئه‌و وڵاته‌ ئیدانه‌ ده‌كات.

٤- ئێمە لەدژی پلانەکانی رژێمی زایۆنیستی بەئامانجی دابەشکردنی میللەت و تاڵانکردنی سەروەت و سامانەکەی، پێکەوە دەوەستینەوە. هەموومان لە هێڵێکی یەکگرتووی نەتەوەیی، عەرەبی و ئیسلامیداین بۆ بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنیستی و ڕووبەڕووبوونەوەی پلانەکانی.

٥- حەماس داوای کۆتایی هێنان و وەلا خستنی ناکۆکییەکان و ئاشتەوایی و لێکتێگەیشتنی نێوان هەموو چین و توێژ و وڵاتان دەکات بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی ئومەتی ئیسلامی.

٦- حەماس جارێکی دیکە جەخت لەسەر ستراتیژ و هەوڵە جێگیرەکانی دەکاتەوە بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئوممەت و وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و هەموو لایەنگرانی پرسی فەلەستین و خۆڕاگری. لەم ڕووەوە ئەم بزووتنەوەیە جەخت دەکاتەوە لەسەر بەردەوامی هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتی سووریا لە چوارچێوەی بڕیاری دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم وڵاتە ئازیزە بۆ خزمەتکردنی میللەت و لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی فەلەستین.

لەم بارەیەوە خزر حەبیب، سەرکردەیەکی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، بڕیاری بزووتنەوەی حەماس بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی بەهێز لەگەڵ سووریا بە هەنگاوێک بە ئاراستەیەکی دروست ناوبرد. ناوبراو وتیشی: ئەم بڕیارەی حەماس هەنگاوێکە بە ئاراستەیەکی دروستدا و دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرەی خۆڕاگری لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیلدا. پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی حه‌ماس و سووریا و ته‌نانه‌ت پرسی فه‌له‌ستینیش نییه‌.

شایانی باسە نزیکەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر و لە کاتی نائارامییەکانی سووریا، بزووتنەوەی حەماس بەهۆی دژایەتی کردنی لەگەڵ کردەوەکانی حکوومەتی سووریا لە دژی چەکدارەکان، پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکوومەتی سووریا پچڕاند و ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە دیمەشقیان بەجێ هێشت.

مانگی رابردوو خالید مشعەل، سەركردەی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەلەستین لە میانەی وتووێژێكدا لەگەڵ كەناڵی جەزیرە، باس لە هۆكارەكانی كشانەوەی حەماس لە سووریا لە كاتی دەستپێكردنی نائارامییەكانی ئەم وڵاتە کرد و وتی: ئەم بڕیارە لەلایەن سەرکردایەتی حەماس درا چونکە دۆخی ئەمنی دیمەشق وەک خۆی نەمابوو کە حەماس دەتوانێت بەرپرسیارێتیەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

گۆڕانکاری لە هەڵوێستەکانی حەماس و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بە هۆی خۆڕاگری و مانەوەی سووریا لەسەر هەڵوێستەکانی و هەروەها سەرکەوتنی دیمەشق لە دژی تیرۆریستان ڕووی داوە. زیادبوونی دەسەڵاتی حکوومەتی فەرمی سووریا بە هاوکاریی هاوپەیمانانی دوای چەند ساڵێک وایکردووە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بە هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر دیمەشقدا بچنەوە.

پێشتر و لە چەند مانگی رابردوودا ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی لە هەڵوێستەکانی پێشوویان بەرامبەر بە حکومەتی سووریا کشانەوە، و بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەم وڵاتە، باڵیۆزخانەکانیان لە دیمەشق کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *