شەهید بوونی هەرزەکارێکی فەلەستینی بە تەقەی هێزە داگیرکەرەکان لە شاری جنین + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هەرزەکارێکی تەمەن ١٥ ساڵەی فەلەستینی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تەقەی سەربازانی رژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی کەفەردان لە ڕۆژئاوای شاری جنین شەهید بوو.
سەرچاوە خۆجێییەکانی فەلەستین هەواڵی پێکدادان لە نێوان فەلەستینیەکان و سەربازانی رژێمی زایۆنیستییان لە شارۆچکەی کەفەردان لە ڕۆژئاوای جنین بڵاو کردەوە.
لەم پێکدادانانەدا، عۆدەی سەڵاحی تەمەن ١٥ ساڵ، هەرزەکاری فەلەستینی لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە شەهید کرا.
سهرچاوه خۆجێیهکان جهختیان لهسهر ئهوه کردووه که لهم پێکدادانەدا دوو گەنجی فهلهستینی به سهختی بریندار بوون و هێزەکانی زایۆنیستیش ڕێگری له ئهمبوڵانسانه کرد که یارمهتی گهنجه برینداره فهلهستینییهکان بدەن.
لەکاتێکدا کە خۆڕاگری چەکداری لە کەرتی ڕۆژئاوا چڕتر بووەتەوە، میدیایەکی زایۆنی ئاشکرایان کردووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٨١ فەلەستینی لەم ناوچە داگیرکراوەدا شەهید بوون.
ڕۆژنامەی عیبری “هارێتز” ئەم هەواڵەی ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە بەرزترین ژمارەی پێوانەیی بووە لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا.
لێدوانەکان