ڤیدیۆ: هێرشەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئازەربایجان بۆ سەر ئەرمینیا

چوارشەممە 14 ئه‌یلول 2022 - 16:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=17476

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان ژمارەیەک ڤیدیۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای ئەم وڵاتەی بۆ سەر پێگەی هێزەکانی ئەرمینیا لەناو خاکی ئەرمینیا بڵاوکردەوە.

جگە لە هێرشی تۆپخانەیی، سوپای ئازەربایجان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بەیرەقداری تورکیا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی هاروپی ئیسرائیلی بەکارهێناوە. سوپای ئازەربایجان زۆربەی کەرەستە سەربازییەکانی لە تورکیا و ڕژێمی ئیسرائیل دەکڕێت و زۆرێک لە چەک و کەلوپەلەکانی ئەم حکومەتانەی هەیە.

لەم گرتە ڤیدیۆییانەدا، کە پەیوەندییان بە هێرشەکانی ١٢ و ١٣ی ئەیلولی سوپای ئازەربایجان بۆ سەر ئەرمینیا هەیە؛ ژمارەیەک پێگە و ڕادار و کەرەستەی ئەرمینیا لەوانە سیستەمی S300 بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ و ئەو مووشەکانەی کە لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەیرەقدار ئاراستە دەکرێن، دەبینرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *