پێشهاتەکانی سووریا، ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی زنجیرەیەک چالاکی ئامانجداری کەسانی نەناسراو لە پارێزگای دەرعا، دوو ئەندامی هێزە چەکدارەکان کوژران و چەند ئەندامێکی سوپای سووریاش بە سەختی بریندار بوون.
١- حەلەب:
– لە ١١ی ئەیلول، كاروانێكی سهربازی سوپای توركیا له رێگهی دهروازهی سنووری باب ئهلسهلامهوه چوونهته ناو شاری ئەعهزاز له پارێزگای حهلهب.
– لە ١٣ی ئەیلول، بنكهی سهربازی توركیا له ناوچهی مهریمین بە هێرشی تۆپخانهیی هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده) كرایه ئامانج.
٢- ئیدلب:
– لە ١١ و ١٣ی ئەیلول، پێگەکانی چەكدارەكانی لە نزیک شارۆچكەی ئەلبارە لە باشووری ئیدلب، بە هێرشی تۆپخانەكانی سوپای سووریا كرانە ئامانج.
– لە ١١ی ئەیلول، پێگەکانی چەکداران لە گوندەکانی ئەلرویحە و حرش بێنین لە باشووری ئیدلب، لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای سووریاوە کرانە ئامانج.
٣- دەرعا:
– لە ٩ی ئەیلول، لە شاری جاسم، دوو ئەندامی پێشووی هێزە چەكدارەكان لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تیرۆر كران.
– لە ١٢ی ئەیلول، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلی سوپای سووریا لە شاری موزیرب، چەند سەربازێکی سووری برینداربوون.
– لە ١٣ی ئەیلول، چەند چەکدارێکی نەناسراو خاڵی پشکنینی سوپای سووریایان لە شاری ئەلنەعیمە کردە ئامانج. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.
٤- دێرەزوور:
لە ١٣ی ئەیلول، هێلیکۆپتەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بەسەر شارۆچکەی زیباندا فڕین.
٥- رەققە:
– لە ١١ی ئەیلول، بە هۆی تەقینەوەی مین لە بیابانی ڕەسافە، دوو ئەندامی سوپای سووریا گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
– لە ١٣ی ئەیلول، فڕۆكه جهنگییهكانی رووسیا له ناوچهی رهسهفا له باشووری رۆژئاوای شاری رهققه هێرشیان كرده سهر حهشارگهكانی داعش.
٦- حەسەکە:
– لە ١٢ی ئەیلول، هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا سەنگەرەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لە گوندی ئەلدەردارە لە باکووری تەل تەمر، کردە ئامانج.
– لە ١٠ی ئەیلول، چەكدارانی سەر بە توركیا بە هێرشێكی تۆپخانەیی دەروبەری شاری تل تەمریان كردە ئامانج.
٧- دیمەشق:
لە ٨ی ئەیلول، یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا لە ناوچەی کفیر یابوس لە نزیک سنووری سووریا و لوبنان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.
٨- لە ١١ی ئەیلول، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی دوو کەس لە هێزە کوردییەکانی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی راگەیاند.
لێدوانەکان