پێشهاتەکانی سووریا، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

شەممە 10 ئه‌یلول 2022 - 22:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=17256

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، چەکداران بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکێکی زیرەکی دژە زرێپۆش، بارەگایەکی سوپای سووریایان لە میحوەری کەفەرنەبل لە باشووری ئیدلب کردە ئامانج.

١- حەلەب:
– لە ٩ی ئەیلول، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری جەرابلوس لە پارێزگای حەلەب، دوو کەس کوژران.
– لە ٩ی ئەیلول، دوای دووبارە دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی فڕۆکەخانەی حەلەب، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ماهان ئایر لەم فڕۆکەخانەیە نیشتەوە.
– لە ١٠ی ئەیلول، پێگەکانی چەكداران لە گوندی كفر تەعال لە رۆژئاوای حەلەب، لە هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سووریاوە كرانە ئامانج.
– لە ١٠ی ئەیلول، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی “بەیرەقدار”ی سوپای تورکیا بەسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای حەلەب بینران.

٢- ئیدلب:
– لە ١٠ی ئەیلول، پێگەکانی چەكدارەكانی ناوچەكانی دێر سەنبل و بێنین لە باشووری ئیدلب، بە هێرشی تۆپخانەیی سوپای سووریا كرانە ئامانج.
– لە ٩ی ئەیلول، هێزە چەکدارەکان بە بەکارهێنانی مووشەکێکی زیرەکی دژە زرێپۆش، بارەگایەکی سوپای سووریایان لە میحوەری کەفەرنەبل لە باشووری ئیدلب، کردە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا یەکێک لە هێزەکانی سوپای سووریا بە سەختی بریندار بوو.
– لە ٨ی ئەیلول، پێگەکانی چەكدارەكان لە ناوچەی حرش بێنین لە باشووری ئیدلب، لە هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سووریا كرایە ئامانج.
– لە ٨ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکانیان لە نزیک شارۆچکەی حەفسرجە لە باکووری رۆژئاوای شاری ئیدلب کردە ئامانج.
– لە ٨ی ئەیلول، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا پێگەکانی چەکدارەکانیان لە نزیک گوندی شێخ یوسف لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئیدلب کردە ئامانج.
– لە ٧ی ئەیلول، سەربازێکی سوپای سووریا لە میحوەری ئیدلب کوژرا. تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

٣- دەرعا:
– لە ٨ی ئەیلول، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی سوپای سووریا لە ئاسمانی شاری جاسم بینران.
– لە ٧ی ئەیلول، فادی ماجد ئەلسەعد، یەکێک لەو کەسانەی کە تۆمەتبارە بە هاوکاری لەگەڵ گروپی تیرۆریستی داعش، لە شاری موزیرب لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

٤- دێرەزوور:
لە ٩ی ئەیلول، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەوریەکی سەربازیان لە شاری بەسیرەدا ئەنجام دان.

٥- رەققە:
لە ١٠ی ئەیلول، فڕۆکەکانی سوپای ڕووسیا بەسەر ناوچەی رەسافە لە باشووری رۆژئاوای شاری رەققە فڕین.

٦- حەسەکە:
لە ٩ی ئەیلول، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیا بارەگایەکی سەر بە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)یان لە نزیک گوندی تەویلە لە نزیک شاری تەل تەمر کردە ئامانج.
– لە ٩ی ئەیلول، ژەنەڕاڵ مایكل كوریلا، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریكا لە رۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) سەردانی كەمپی ئەلهۆلی كرد.
– لە ٩ی ئەیلول، لە میحوەری سەرێ کانی لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزە کوردییەکان، دوو ئەندامی هێزە چەکدارەکانی جەیش ئەلبکور بە ناوەکانی “ساڵح ئەلبکور” و “عەلی کەنج” کوژران.
– هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەفسەر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی مانۆڕێکی سەربازییان لە نزیک شاری مالیکیە لە سێگۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێراق و تورکیا ئەنجامدان.

٧- لە ٩ی ئەیلول، ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا رایگەیاند: هێزە چەكدارەكان ٣ جار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێلكردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *