پێشهاتەکانی یەمەن، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بە پاڵپشتی ئیمارات، چەكدارانی ئەلهبە ئەلحەزرمییە لە ئیدارەكانی تریم و ساهـ لە پارێزگای حەزەرمەوت هەوڵی پێشڕەوی و گەمارۆی چەكدارانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری سیئۆن دەدەن.
١- ئەبیەن:
– ئهنجومهنی ئینتقالی باشوور بۆ ڕێگریکردن لە هاتنەوەی چەکدارانی حیزبی ئیسڵاح بۆ شارەکانی پارێزگای ئەبیەن، له ناوهنده ئیدارەییەکانی پارێزگاكه، خاڵی پشکنین و دەوریەی سەربازییان ئەنجام دا.
– لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارە نەناسراوەکان بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی حیزام ئەلئەمنی لە ئیدارەی ئەحور زیاتر لە ٢٠ کەس لەو هێزانە و هەشت کەس لە هێزە چەکدارە نەناسراوانە کوژران. بەشێک لە سەرچاوە ناوخۆییەكان ئەو كەسانەیان سەر بە گروپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە و هەندێكی تریشیان لە حیزبی ئیسلاح زانیوە.
٢- شەبوە:
لە ٨ی ئەیلول، هێزەکانی تاریق ساڵح بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی جەننە و… لە ئیدارەی عەسیلان چوونە ناو شاری عەتەق. شایانی باسە کە دەرهێنانی نەوت لەو ناوچانە لە ئەستۆی کۆمپانیاکانی سەر بە ئەمریکایە و لەم دواییانەشدا پەیوەندی دیپلۆماتکارانی ئەمریکی لەگەڵ تاریق ساڵح نزیکتر بووەتەوە. لە ئەنجامدا دەکرێت زیادبوونی دەسەڵاتی تاریق لە یەمەن وەک بەرهەمی ئەو پەیوەندییانە بزانرێت.
٣- حەزەرمەوت:
– عەرەبستانی سعوودی بە گۆڕینی ڕێڕەوی فڕینی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی سیۆنەوە بۆ قاهیرەی پایتەختی میسر، عەمید هەیکل حەنتف، فەرماندەی ناوچەی ٦ی سەربازی و ئەندامی حیزبی ئیسڵاح دەستگیرکرد. هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەدای ناوبراو لە میحوەرەکەی ئەلجەوف.
– چەكدارانی ئەلهبە ئەلحەزرمییە (سەر بە ئیمارات) چوونە ناو ئیدارەی تریم و ساهـ لە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای حەزەرمەوت بۆ گەمارۆدانی چەكدارانی حیزبی ئیسڵاح لە شاری سیئۆن. ئەم چەکدارانە توانیویانە کۆنترۆڵی ڕێگای باشووری ڕۆژهەڵاتی سیئۆن بکەن و بەرەو ڕێگای ڕۆژهەڵاتی سیئۆن پێشڕەوی دەکەن.
٤- ئەلمهرە:
عەمید ئەحمەد قەلەم، فەرماندەی لیوای ١٢٣ی پیادە لە ناوچەی ئەلغەیزە، جیابوونەوەی خۆی لە حیزبی ئیسڵاح و پەیوەندی بە ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور راگەیاند.
٥- حودەیدە:
– هێزەکانی هاوپەیمانی سعوودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا لەم پارێزگایەدا ١١٤ جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە.
– لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی سعوودیە پێنج جار ئیدارەی حیس و ئیدارەی ئەلمقبنە ـیان لە پارێزگای تەعەز بۆردومان کردەوە.
– لهگهڵ زیادبوونی ههڕهشهكانی ئهنساروڵڵا بەهۆی پێشێلكردنی بەردەوامی ئاگربهست له لایهن هاوپهیمانی سعوودیهوه، له بهندهری جیزان و دهریای سوورهوه ڕێگا بە چوار كهشتی هەڵگری گازوایل و مازۆت درا بچنە بهندهری حودهیده.
٦- لە ٩ی ئەیلول، تیمۆتی لاندەرکینگ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری یەمەن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی فراوانکردنی ئاگربەستی یەمەن سەردانی وڵاتانی باشووری کەنداوی فارس، لەوانە عومان، سعوودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد.
لێدوانەکان