وتووێژی زایۆنیستەکان لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر سەبارەت بە مۆندیال

هه‌ینی 9 ئه‌یلول 2022 - 00:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=17195

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سەرچاوەکان هەواڵ شەوی چوارشەممە رایانگەیاند کە پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان دەسەڵاتدارانی رژێمی زایۆنیستی و قەتەر بۆ ئامادەبوونی زایۆنیەکان لە قەتەر بۆ سەیرکردنی مۆندیال دەستی پێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی مەعای فەلەستین، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی رایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی دەیەوێت نووسینگەی کونسوڵگەری لە قەتەر بکاتەوە بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی زایۆنی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە کاتی مۆندیالدا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ژمارەیەک لە بەرپرسانی رژێمی زایۆنیستی لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر سەبارەت بە هەماهەنگی نێوان هەردوولا پێش مۆندیال کە نزیکەی دوو مانگی تر لە قەتەر بەڕێوەدەچێت وتووێژیان کردووە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە قەتەر داوای لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە ڕێگە بە فەلەستینییەکان بدات بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال بە فڕۆکە بۆ دەوحە گەشت بکەن.

پێشتر میدیاکان بڵاویان کردبووەوە کە فڕۆکەیەکی دەزگای سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی شەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر نیشتۆتەوە.

لەم بارەیەوە کەناڵی ٢٤ی ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە سێ مانگ بەر لە دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢، ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵەکانی بۆ ئامادەبوونی هەزار زایۆنیی ناوچە داگیرکراوەکان لە قەتەر زیاتر کردووە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بڕیار بوو په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌ نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕووبدات، به‌ڵام پێداگریی ڕژێمی زایۆنیستی له‌ سه‌ر ئاشکراکردنیی، ڕوبەڕووی ناڕەزایەتی قه‌ته‌ر بووەتەوە.

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان لاپید و محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالسانی وەک هەوڵێک بۆ گفتوگۆی نێوان لاپید و ئه‌میری قه‌ته‌ر بوو، كه‌ پێداگریی لایه‌نی ئیسرائیلی له‌سه‌ر بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لەلایەن میدیاكانەوە، لایه‌نی قه‌ته‌ری ناچار كرد بكشێتەوە و دانوستانه‌كانیش بۆ کردنەوەی نوێنه‌رایه‌تی سیاسیی ڕژێمی زایۆنیستی شکستی هێنا.

قەتەر یەکەم وڵاتی عەرەبی لە ناوچەی کەنداوی فارس بوو کە لە ساڵی ١٩٩٦ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاسایی کردەوە و ئەم ڕژێمە لە دەوحە نوسینگەی بازرگانی هەبوو.

ئەم نووسینگەیە لە ساڵی ٢٠٠٠ داخرا و لە ساڵی ٢٠٠٩ دوای هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا پچڕا. قەتەر مەرجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین راگەیاندووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *