مانۆڕی هاوبەشی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا+ وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، مانۆڕی هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی هەسەدە بۆ یەکەمجار لە نزیک شاری مالیکیەی سەر بە پارێزگای حەسەکە بەڕێوەچوو.
هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەفسەر و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازییان لە دەوروبەری شاری مالیکیە لە سێگۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێراق و تورکیا ئەنجامدا. هێزەکانی بەشداربوو لەم مانۆڕەدا مووشەک، هاوەن، ئاڕ پی جی و مووشەکی دژە زرێپۆشی “تاو”یان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنی پێگەکانی دیاریکراو بەکارهێنا. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سیخوڕی و هێلیکۆپتەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی (ئەمریکا) هەروەها چاودێری ناوچەکەیان کردەوە.
شایانی باسە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازییان بە ئامادەبوونی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی لە ناوچەی تل بیدر لە تل تەمر و لە نزیک هێڵەکانی پێشەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ چەکدارانی سەر بە تورکیا ئەنجامدا.
ئهنجامدانی ئهم مانۆڕه هاوبهشه له ناوچەکانی باكووری ڕۆژههڵاتی سووریا ئاماژە بەوە دەکات كه ئهمریكا هێشتا دژی دهستپێكردنی ئۆپهراسیۆنهكانی توركیایه له باكووری سووریا و بە نیاز نییە به نیشاندانی گڵۆپی سهوز به ئهردۆغان پهیوهندییهكانی لهگهڵ هێزهكانی سووریای دیموكرات بخاتە مەترسییەوە.
لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ کۆبوونەوەی ئەم دواییەی مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ جەنەراڵ ئەلێکساندەر چایکۆ، فەرماندەی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریا، ئەمریکییەکان دەزانن کە ئەگەر پشتگیرییە سیاسی و سەربازییەکانیان لە هێزەکانی هەسەدە بەردەوام نەبێت، هێزە کوردییەکان زیاتر ڕوو لە ڕووسیا دەکەن، و تەنانەت ئەم پرسە دەتوانێت لە کۆتاییدا ببێتە هۆی هاوکاری نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی سووریا. هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەنیازە لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوام بێت و ئەو هێزانەی وەک هاوپەیمانی سەرەکی خۆی لە سووریا بهێڵێتەوە.
لێدوانەکان