سەرۆکی ئەرکانی نوێی سوپای ئیسرائیل کێیە؟

سێشەممە 6 ئه‌یلول 2022 - 23:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=17147

وەزیری جەنگی ڕژێمی ئیسرائیل، دوای هەڵسەنگاندنی سێ بژاردەی پێشنیارکراوی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتی سوپا، دواجار “هێرزی هالێڤی”ی وەک سەرۆکی نوێی ئەرکانی گشتی سوپا راگەیاند.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی ئاڤیڤ کۆخاڤی، سەرۆکی ئەرکانی ئێستای سوپای ئیسرائیل، و لێدوانی وەزیری جەنگی ئەم ڕژێمە سەبارەت بەوەی کە دانانی سەرۆک ئەرکانی نوێ بۆ سوپای ئیسرائیل پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی نۆڤەمبەر کارێکی پێویست و ستراتیژییە، میدیاکانی عیبری ڕایانگەیاند کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی ناوبراو درێژ ناکرێتەوە.

دوای ئەم بابەتە، ماوی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی نوێی ئەرکانی سوپا راگەیەنران و چەندین کۆبوونەوە بۆ هەڵسەنگاندنی “هێرزی هالێڤی”، بەرپرسی دەزگای دژە هەواڵگری سوپا (ئامان)، “یوێل ستریک”، فەرماندەی هێزە زەمینییەکانی سوپا، و “ئیال زامیر”، جێگری پێشووی ئەرکانی گشتی سوپا ئەنجام درا. لە یەکێک لەو کۆبوونەوانەدا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکی پارتی لیکود داوای درێژکردنەوەی سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی سوپای کرد، بەڵام داواکەی رەتکرایەوە.

هاوکات لەگەڵ ئەم کۆبوونەوانەدا، جەنەڕاڵ ئیال زامیر بە پێشکەشکردنی شیکارییەک لە دامەزراوەی توێژینەوەی واشنتۆن، داوای تیرۆرکردنی فەرماندەکانی سوپای پاسداران و ئۆپەراسیۆنی نهێنی بۆ لەناوبردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و مووشەکەکانی ئێرانی کرد. ناوبراو سوپای پاسدارانی بە ستوونی سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران ناو برد.

دواجار دوای تاوتوێکردنی کاندیدەکان، “بێنی گانتز” وەزیری جەنگی رژێمی زایۆنیستی، “هێرزی هالێڤی” وەک سەرۆکی نوێی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ناساند. هالوی پێویستی بە دەنگی کابینەی ڕژێمی زایۆنیستی هەیە بۆ ئەوەی لە دوای کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتی کۆخاڤی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ وەک سەرۆک ئەرکانی نوێی سوپای ئەم ڕژێمە دەست بە کار بێت.

هێرزی هالێڤی جەنەڕاڵێکی گەورەی ئیسرائیلی تەمەن ٥٤ ساڵە و خوێندنی ئەکادیمی لە بواری فەلسەفەدا هەیە کە لە ١١ی تەمموزی ٢٠٢١ەوە وەک جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل کار دەکات. ناوبراو پێشتر بەرپرسیارێتیەکانی وەک بەڕێوەبردنی دەزگای دژە هەواڵگری سوپا (ئامان)، فەرماندەیی یەکەی پاراشوتەکان و یەکە تایبەتەکانی سوپای ئیسرائیلی لە ئەستۆدا بووە.

شایانی باسه‌ دەزگای “ئامان” دەزگایەکی سه‌ر به‌ فەرماندەیی هاوبه‌شی سوپای رژێمی زایۆنیستییە و ئه‌رکه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی ڕێوشوێنی ئه‌منی و سیخوڕییه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سوپا و ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌ی رژێمی زایۆنیستی که‌ له‌ بواری ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا چالاکی ده‌که‌ن. “ئامان” تاکە دەزگایە کە ئەرکی تاوتوێکردنی سەرجەم ئەرکەکانی هەڵسەنگاندنی هەواڵگری هەیە و دەتوانێت فلتەریان بکات و ڕاپۆرتێکی هەواڵگری تۆکمە و تەواو پێشکەش بە فەرماندە باڵاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بکات.

ئەوەی دیارە پێناچێت گۆڕینی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، چۆنیەتی کارکردنی دامەزراوەی سەربازی ئەم رژێمە لەبەرامبەر هەندێک پرسدا بگۆڕێت. هەڵبژاردنی هالوی وەک سەرۆکی داهاتووی ئەرکانی گشتی سوپای ئیسرائیل دەریدەخات کە ناوبراو پلان و بەرنامەی باشتری لە چاو کاندیدەکانی دیکەی بۆ ئەم پۆستە هەبووە. هالێڤی هەروەها له‌و بڕوایە دایە که‌ ئاشتی، کاتی خۆئاماده‌کردنه‌ بۆ شه‌ڕێکی نوێ و ئه‌م شێوازه‌ بیرکردنه‌وه‌ ده‌توانێت زه‌نگێکی ئاگادارکردنەوە بێت بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌ی رۆژئاوای ئاسیا!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *