شەهیدێک و ١٦ بریندار لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر شاری جینین

سێشەممە 6 ئه‌یلول 2022 - 11:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=17137

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەڵکوتانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆیان بۆ سەر شاری جنین لە باکوری کەرتی ڕۆژئاوا، گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ٢٩ ساڵیان شەهید و ١٦ کەسی دیکەیان بریندار کرد کە باری تەندروستی هەندێکیان ناحێگیرە.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاند، دوابەدوای هەڵکوتانی ئەمڕۆی داگیرکەران بۆ سەر شاری جنین، گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی “محەممەد موسا سەباعنە” شەهید بوو و ١٦ فەلەستینی دیکەش برینداربوون.

هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە جێگیربوونیان لەسەربانی هەندێک لە بینا بەرزەکان، گەمارۆی باڵەخانەیەکیان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری جنین دایەوە و دانیشتووانەکەیان ناچار کرد بیناکە بەجێبهێڵن و ژمارەیەکیان لەوانە منداڵ و ژنیان دەستبەسەر کرد.

بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی خۆجێیی، هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لەم هەڵکوتانەدا گەمارۆی ماڵی شەهید “ڕەعد حازم”یان دایەوە كە نزیكەی ٥ مانگ لەمەوبەر لە ئۆپەراسیۆنێكدا سێ زایۆنی كوشت بوو، و بەنیازی وێرانكردنی بوون.

محەممەد موسا سەباعنە
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *