پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی، دوای هەڵسەنگاندنی بژاردە پێشنیار کراوەکان بۆ سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپا، دواجار “هێرزی هالوی”ی وەک جێنشینی “ئاڤیڤ کۆخاڤی”، سەرۆکی ئێستای ئەرکانی گشتی سوپای ئەم ڕژێمە ناساند.
– لە ٤ی ئەیلول، رژێمی زایۆنیستی بۆ ماوەی یەک هەفتە شێخ ناجێح باکیرات، جێگری بەڕێوەبەری ئەوقافی قودسی ئیسلامی لە چوونە ناو مزگەوتی ئەقسا قەدەغە کرد.
– لە ٤ی ئەیلول، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی لە گەشتێکی فەرمیدا چووە ئەڵمانیا.
– میدیاکانی عیبری رایانگەیاند کە ئوسامە ئەلسەعدی ئەندامی کنێستی رژێمی زایۆنیستی لە لیستی هاوبەشی عەرەبی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کاندید نابێت.
– لە ٤ی ئەیلول، سوپای رژێمی زایۆنیستی دەستپێکردنی مانۆڕێکی سەربازیی ڕانەگەیەندراوی لەسەر سنووری لوبنان ڕاگەیاند.
– لە ٣ی ئەیلول، موسا هارون ئەبو محەمەد، بەندکراوێکی فەلەستینی تەمەن ٤٠ ساڵەی گوندی بەیت تەعمر لە رۆژهەڵاتی بەیت لەحم، لە نەخۆشخانەی “ئاساڤ هرۆڤیا”ی ئیسرائیلی بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکانی گیانی لەدەست دا.
– لە ٤ی ئەیلول، وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی لە کەرتی غەززە سێدارەدانی ٥ تاوانبار لەوانە دوو سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستی راگەیاند.
– لە ٤ی ئەیلول، ڕۆژنامەنووسێکی فەلەستینی بە ناوی “نزال ئەغباریە” لە شاری ئوم ئەلفەحم تەقەی لێکرا و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا. تا ئێستا هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
– لە ٤ی ئەیلول، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی رژێمی زایۆنیستی پەسەندکردنی رێککەوتنی ئاسمانی لەگەڵ تورکیا لەلایەن کابینەی ئەم رژێمە راگەیاند.
– بێنی گانتز، وەزیری جەنگی ڕژێمی زایۆنیستی، دوای هەڵسەنگاندنی بژاردە پێشنیار کراوەکان بۆ سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپا، دواجار “هێرزی هالوی”ی وەک جێنشینی “ئاڤیڤ کۆخاڤی”، سەرۆکی ئێستای ئەرکانی گشتی سوپای ئەم ڕژێمە ناساند.
– لە ٤ی ئەیلول، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی چەکداری گەنجانی فەلەستینی دژ بە پاسی هەڵگری سەربازانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی غوری ئوردن، ١١ سەربازی زایۆنی بریندار بوون. باڵی سەربازی فەتحی فەلەستین بەرپرسیارێتی ئەم ئۆپەراسیۆنەی لە ئەستۆ گرت.
– لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ فەلەستینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی دژە زایۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا دەستبەسەر کراون.
– لە ٥ی ئەیلول، بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، تاهیر محەممەد زەکارنە، گەنجێکی فەلەستینی کە لە پێکدادانەکانی شارۆچکەی قەباتیە لە باشووری جنین لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.
– سەرۆککۆماری لوبنان لە سەردانی “ئەمۆس هۆچشتاین”، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە دانوستانەکانی دیاریکردنی سنوورە ئاوییەکانی نێوان لوبنان و رژێمی زایۆنیستی، بۆ بەیروت لە ماوەی ئەم هەفتەیە هەواڵی دایەوە.
لێدوانەکان